هەواڵ

ئافرۆدێت پلەی سێیەمی عێراقی بەدەست هێنا

دوای چەند رۆژێک لەکێبڕکێکانی خولی نایابی بالەی کچانی یانەکانی عێراق لەشاری هەولێر، سەرەنجام ئافرۆدێت پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.

شەوی چوارشەمە کۆتایی هات بە کێبڕکێکانی خولی بالەی کچانی عێراق کە لەدوو کۆمەڵە پێک هاتبوو، بۆ دیاری کردنی پلەی سێیەمی خولەکە، ئافرۆدێتی شاری سلێمانی توانی بە سێ گێمی بێ وەڵام لە یانەی ئەمانەی بەغداد بباتەوەو جامی سێیەمی بەدەست هێنا.

جێی باسە ئافرۆدێت لەکۆی ٦ یاری ٥ یاری بردەوەو تەنها بە یانەی قەرەقوشی دۆراند کە ئەو یانەیە بوە پاڵەوان و لەیاری کۆتایشدا لەیانەی ئەکادی بردەوە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button