كچانى نهورۆز له حهبانیهن
بۆ بەشداریكردن لە قۆناغی كۆتایی خولی پاسكیلسواری یانەكانی عێراق، تیپی كچانی پاسكیلسواری یانەى نهورۆز له شاری حەبانییەن .
ئهمرۆ پێنجشەممە 10/12 كۆبوونەوەی هونەری ئەو قۆناغەی خولەكە ئەنجامدەدرێت و پاشان رۆژانی هەینی و شەممە كەدەكاتە (11 و 12/12) ركابەرییەكان بە بەشداریی هەر یەك لەیانەكانی (نەورۆز، ئەفرۆدێت، برایەتی، سەناعە، كارەبا، شەباب، دیوانییە) بەرێوەبچێت.
تیمی كچانی نهورۆز بریتین هەر یەك لە یاریزانان (سۆزی دڵشاد، زەهرا قەتران، لەنیا هادی، مژدە رەفیق، شەیدا دڵشاد، سێوە هادی، كانی حسێن) و سیروان سامی راهێنەرو لاڤان ئەحمەد وەك یاریدەدەری راهێنەر، بە سەرپەرشتی مەریوان عومەر لە قۆناغی یەكەمی خولەكە لەشاری هەولێر توانیان پلەی یەكەم دەستبەربكەن و دەیانەوێت لەم قۆناغەش لەسەر ئاستی تاك و تیپ، یەكەمی مسۆگەر بكەن و ژمارەی یەكەمی لەسەر ئاستی عێراق لە دوانزە جارەوە بۆ سیانزە جار بەرزبكەنەوە.
راگهیاندنى یانهى نهورۆز