هۆگر عهوێز، ناوه درهوشاوهكهى تۆپى دهستى كوردستان
له ساڵى 1989 له گهڕهكى چوارباخى شارى سلێمانى كه به پایتهختى یارى تۆپى دهستى كوردستان ناسراوه هۆگر عهوێز له دایك دهبێت .
سەرەتای دەسپێکی وەرزشی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1998 لەیانەی سلێمانی دەستی کردووە بە وەرزش کردن ، هۆگر سهرهتا یاری تۆپی بالەی کردوە هەتا ساڵی 2000 دەستیکردووە بەتۆپی دەست ولەیانەی سلێمانی یاری کردووە.
ساڵی 2004 بۆیەکەم جار بەشداری خولی پارێزگاکانی عێراقیان کردووە لەشاری دهۆک توانیان پلەی سێیەم بەدەستبهێنن .هەر هەمان ساڵ بانگهێشتی لاوانی هەڵبژاردەی عێراق کراوە وەلەساڵی 2005 بەشداری لە خولی لاوانی شاری سلێمانی کردووە پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە.
هۆگر لەساڵی 2007 وەکو هەڵبژاردەی سلێمانی بەشداری خولێکیان کردووە لەشاری سنە کەتوانیان پلەی دووەم بەدەست بێنن وەساڵی 2008 بەشداریان لە خولی تازە پێگەیشتوانی عێراق کردووە پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە ناوی خولەکە خهڵاتى
گهوره بوو ئەو خولە یانەی سلێمانی بووە پاڵەوانی ئەو خولە وەهەمان ساڵ خولێکی تری لاوانى یانەکانی عێراق کریاوە پلەی دووەمیان بەدەستهێناوه .
هەمان ساڵ بانگهێشتی لاوانى ههڵبژاردهى عێراق کراو وەلەساڵی 2009 بەشداریان لەخولی کوردستان کردووە.
ساڵی 2010 جارێکی تر بانگێشتی لاوانى عێراق کرایەوە وەساڵی 2012 لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بەژداری خولێکیان کرد لە وڵاتی ئیتاڵیا وپلەی دووەمیان بەدەستهێنا.
ساڵى 2013 بانگهێشتی ههڵبژاردهى قوتابخانهكانى عێراق کراوە بەشداری خولی مەدرەسی قوتابخانهكانى عێراقیان کردووە لەوڵاتی کوێت وپلەی سێهەمیان بەدەست هێناوە .
ساڵی 2014 لەیانەی نەجەفەوە گرێبەستێکی پێشکەش کراوە بۆ ئەو یانەیە یاری کردووە لەخولی عێراقی لەههمان ساڵدا پەیوەندی بەیانەی نەورۆزەوە کردووە بۆخولی کوردستان لەساڵی 2015 توشی پێکان بووە .
سهربارى ئهو پێكانه قورسه، هۆگر كۆڵى نەداوەو بەردەوام بووە لەدوای چاکبوونەوەی لە پێکان پەیوەندی بەیانەی ڕزگاریەوە کردووە بۆ خولى کوردستان وەلەساڵی 2020 گرێبەستێکی پێشکەش کرا لەلایەن یانەی کهربلاوە بۆخولی عێراقی یاری بۆ یانەی کەربەلا کردووە .
سپۆرت میدیا