پێشمەرگە لە نەورۆزی بردەوە
لەگەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لەشاری سلێمانی بووە میوانی یانەی نەورۆز و بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە.
ھەر لەگەڵ دەسپێکی یارییەکە و لە خولکی ٣ دا ئامانج ئەکرەم، گۆڵی پێشکەوتنی پێشمەرگەکانی تۆمارکرد، ئاست بەرزی یاریزانانی پێشمەرگە لە یارییەکەدا بەردەوامی ھەبوو، لە خولەکی ٤٠ دا کاپتنی یانەکەمان عەبدوڵڵا سەربەست گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد، بەر لە کۆتایی ھاتنی ئەو نیوەیە، ئاراس مستەفا ئەنجامەکەی کەمکردوەو گۆڵی یەکەمی خاوەن ماڵی تۆمارکرد.
لەنیوەی دووەمدا دوای تێپەڕبوونی ١٥ خولەک یاریزان دیار عەلی لە یانەی نەورۆز بە کارتی سور کرایە دەرەوە، دواتر عەبدوڵڵا سەربەست لەدەرەوەی ناچەی سزا لێدانێکی بەھێزی ئاڕاستە کرد و پێشمەرگەی کردە خاوەنی گۆڵی سێیەم، یارییەکە لە کۆتای نزیک دەبۆوە و یانەی نەورۆز لە ڕێگەی ئاسۆ ڕۆستەم گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، دواجار ناوبژیوانی یارییەکە فیکەی کۆتایی یارییەکەی بە بردنەوەی پێشمەرگەی ھەولێر لێدا.
بەو ئەنجامە پێشمەرگە سێیەم سەرکەوتنی لەسەر یەکی بەدەستھێنا و لە پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەی دووەم مایەوە.