وتار

ڕاهێنەرانی کوردستان بێڕێزی بەهاندەرەکانتان ڕاگرن

فه‌رحان ئه‌نوه‌ر

ئەوەی بینەری یارییەکانی خولی ئینگلیزی بیت باش دەزانێت بەهۆی خێرای و تام و چێژەکەی پێی دەڵێن خولی هاندەران.

لەو خولەدا زۆرترینی یانەکان لەکاتی گفتوگۆکردنیان بۆ دەستنیشان کردنی ڕاهێنەرێک یەکێک لەمەرجەکانیان ئەوەیە ،ستایلێکی یاری جوان و پڕتام و چێژ پێشکەشی هاندەران بکەن، تا هاندەر و بینەری یانەکە لەسەران سەری جیهاندا زیاد بکات،ئەمەش دەستکەوتی ئابوری له پشتە.

یۆرگن کڵوپی ڕاهێنەری لیڤەرپۆڵ دەڵێت یاری تۆپی پێی یاری ژیان و مردن نیە ئێمە بۆ ئەوە یاری دەکەین بە دێژای 90 خولەک کێشە و ئازارەکانی ژیان لەبیری هاندەران و بینەرانمان ببەینەوە،کلوپ ڕاستی وتوە نابێت ئەو کاتەی هاندەر دەیبەخشێتەوە بێزای بکەن بە خاو کردنەوەی یاری و کات کوشتن.

مارسیلۆ بیلسیا وەک ڕێزگرتن لە هاندەرانی یانەکەی سەرجەم یاریزانەکانی دەباتە بان شەقامەکان و کاریان پێ دەکات بۆ ئەوەی یاریزانەکان لەو هەستە تێبگەن هاندەرێک دێتە یاریگا و بە دیار ئەوانەوە دادەنیشێت چەند کاتژمێرێکی پێویستە بۆ ئەوەی بلیتی یاریەک بکڕێت.

ئەم کارەی بیلیسا هەم ڕێزگرتنە لەهاندەران و هەم هانی یاریزانەکانی دادەت لە پێناو هاندەرەکانیان بجەنگن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی خولێکی بەهێزی وەک خولی پریمەرلیگ بە سەدان ملیۆن دۆلار خەڵات هەیە بۆ یانەکان بە پێی ڕێزبەندی و ئەنجام و بینەر یان پارەکان دابەش دەکرێت و چەندین بلیتی ئەوروپی لەسەر ڕێزبەندیەکە دانراوە تا ئێرە بەس بێت.

لەخولی کوردستان سەڕای ئەوەی خولەکە هیچ دەسکەوتێکی لەسەر نیە و لەقەڵغانێک زیاتر نیە بۆ پاڵەوانی خولەکە و لەسەر ئاستی عێراق و ئاسیا هیچ بلیتێکی لەسەر نیە بۆ خوله فەڕمیەکانی عێراق و AFC ئەمە وەک بێڕێزی ناڵێم و خولی کوردستان بە خوولێکی تایبەت ئەزانین بۆ یاریزان و گەنجان و بژێوی ژیانی چینی وەرزشکاران،
مەبەستمە بڵێم هەر هاندەرێک دێتە یاریگا بۆ بینینی یاریەکان لایەنی کەم دوو کاتژمێر کاتی خۆی ئەداتە ئەو یانانەی کە یاری دەکەن بەڵام بەداخەوە زۆرینەی یانەکان هەر لەسەرەتای یارییەوە دەس ئەکەنە کات کوشتن و خۆدان بەزەویدا لە پێناو ئەوەی نەدۆڕێن ، هەندێ ڕاهێنەر ئەم کات کوشتنە وەکو پلان دادەنێن لەکاتێکدا ،،لوتکەی تاکتیکی تۆپی پێ لەجیهاندا خێرایە،، ئەم ڕاهێنەر و یاریزانانە هیچ گرنگی بە بینەر و هاندەری خۆیان نادەن و لە ڕاستیشدا ئەم جۆرە ڕینمایی و مامەڵانە لە دوو خاڵ بەدەر نیە

یەکەم/یان ئەوەتا ڕاهێنەر هیچ لە پلان و تاکتیک نازانێت بەو جۆرە کات کووشتنە دەیەوێ یاری تەواو بکات.

دووەم / یان ئەو ڕاهێنەرانە متمانەیان بە توانای یاریزانەکانیان نیە ناتوانن بە ڕاهێنان وا لە تیپەکەیان بکەن 90 خولەک یاری بکەن.

لە کۆتایشدا بەو هیوایەین ئەم جۆرە گاڵتەجاڕیە بە هاندەران و بینەران کۆتای پێ بێت و وەک ڕێزێک بۆ ئەو کاتەی هاندەران دەیدەنە یانەکان و بە دیاریانەوە دادەنیشن دێنە یاریگا گرنگی بدرێت بە لایەنی تاکتیکی و تام و چێژ بـبەخشرێتە یارییەکان،ڕاهێنەران و ستافی یانەکان لەو جۆرە ڕێنماییانە دووربکەونە لە پیناو چێژ بەخشین بە خولەکە و بەهاندەرانیان هەروەها یەکێتی تۆپی کوردستان و لیژنەی ناوبژیوانانی کوردستان ئەتوانن کاریگەریان هەبێت و چەند ڕێنمایەکی ناوبژیوانی دەربکەن تایبەت بە خولەکە بۆنمونە

ئەو یاریزانەی چەند جارێک هەوڵ ئەدات کات بکوژێت چەند خولەکێک بکرێتە دەرەوە یان دووبارەبونەی کارت بەکاربهێنرێت.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button