گۆڕەپان و مەیدانوتاریاریەکانی تر

بەراوردێکی فیسیۆلۆجیانەی وەرزشی لەنێوان یەکەم پالەوانێتی جیهان لەساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ دوا پاڵەوانێتی جیهان لە ئەمریکا ٢٠٢٢ بۆ راکردنە ماوە کورتە خێراکان ….

لەڕوی ڕەنگەوە دوو جۆری سەرەکیە

بەراوردێکی فیسیۆلۆجیانەی وەرزشی لەنێوان یەکەم پالەوانێتی جیهان لەساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ دوا پاڵەوانێتی جیهان لە ئەمریکا ٢٠٢٢ بۆ راکردنە ماوە کورتە خێراکان ….

ئەگەر تەماشای ڕاکردنە ماوەکورتەکان بکەین وبەراوردی ژمارەکانیان بکەین دەبینین کەپێشکەوتن لەژمارەی تۆمارکراو لەساڵی ١٩٨٣ تا ٢٠٢٢ بۆ نمونە لەراکردنی ١٠٠م تەنها ٠٧٪ واتە لەسەد بەشی چرکەیەک تەنها ٧ بەشی چرکەیەک پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە چونکە لەساڵی ١٩٨٣ ژمارەی پیوانەیی ١٠٠م بەناوی یاریزانی ئەمریکی (کالڤن سمیس) ەوە بو کە ( ٩:٩٣) بوو بەلام لەپاڵەوانیتی جیهان کە ئێستا لەئەمریکا دەکریت ٢٠٢٢ (فرید کیرلی) ئەمریکی یەکەم بوو کاتەکەی (٩:٨٦) چرکە بوو تەماشاکەن جیاوازیەکە چەند کەمە کەدەکاتە ٧ بەشی جرکەیەک لە ١٠٠ بەشی چرکە زانستی فیسۆلۆجیای وەرزشی زانیاری تەواو دەدات لەسەر ئەم بابەتە بەتایبەت لەپۆلێنکردنی ماسولکەکانی مرۆڤ لەڕوی ڕەنگ و خێراییەوە کە دەریدەخان چەند کاریگەری هەیە لەسەر جۆری وەرزشەکان ، هەربۆ زانیاری ڕیشاڵە ماسولکەی مرۆڤ لەڕوی ڕەنگەوە دوو جۆری سەرەکیە (سپی و سور) لەروی خیراییشەوە هەر دووجۆرە( خێراو هیواش) ئەگەر پەیوەستیان بکەین بەیەکەوە ڕیشاڵی ماسولکەی سپی تایبەتە بەخیرایی و هێز واتە توانای ئەنجامدانی جوولەی جەستەیی هەیە بەوپەڕی خیرای و بەهێزێکی گەورە بەڵەم بۆ ماوەیەکی کەم ئەم جۆرە ڕیشاڵە ماسولکەییە (سپی) ٨٠٪ پشت دەبەستێ بە (جینات وبۆماوە ) تەنها بەڕاهێنان توانای پێشخستنی زۆر لاوازە و کارکردنی ڕاهێنەر زۆر قورس وگرانە بۆ پێشخستنی توانای یاریزان وەک ڕونم کردەوە لەماوەی ٣٩ ساڵی نێوان هەردوو پالەوانیتی جیهان ١٩٨٣ و ٢٠٢٢ بەم هەموو پێشکەوتنەوە وەک( جۆری یاریگا-جۆری سپایک – خواردن – سیستمی ژیان –پێشکەوتنی زانستی ڕاهێنان- جۆری جل وبەرگ- تەواوکەرە خۆراکیەکان- تەکنەلۆجیا ….تاد) تەنها کارکردن لەسەر پێشخستنی ڕیشاڵی سپی و ڕاکرنی ١٠٠م ئەنجامەکەی ٠٧٪ ی جرکەیەک بوە بەو هۆیەوە پێش هەموو شتێک ڕاهینەر کاتێک دەیەوێت یاریزانێک دابنیت بۆ ماوە خیراکان دەبیت لەوە دڵنیابیت کەڕێژەی ڕیشاڵی سپی لەکەسەکەدا زیاترە وەک ڕیشاڵی سور هەرچەندە دیاریکردنی جۆری ڕیشاڵەکان قورسە تەنها ئەو راهێنەرانە دەتوانن لەوە دڵنیابن کە شارەزاییەکی تەواویان لە زانستی فیسیۆلۆجیای ڕاهێنانی وەرزشی هەبێت.

پ.ی.د سیروان حامد رەفیق
پسپۆری فسیۆلۆجیای ڕاهێنانی وەرزشی

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button