هەواڵ
باله‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌چێته پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌ب
تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌شدارى پاڵه‌وانێتیی یانه‌كانى عه‌ره‌ب ده‌كات كه بریاره ركابه‌رییه‌كانى مانگى داهاتوو له وڵاتى به‌حره‌ین به‌رێوه‌بچێت .
یه‌كێتیی تۆپى باله‌ى عه‌ره‌ب ئه‌مرۆ هه‌ینى ناوى ئه‌و یانانه‌ى بڵاوكردۆته‌وه كه به‌شدارى له پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن له رۆژانى ١٨-٢٨ـى مانگى داهاتوو له مه‌نامه‌ى پایته‌ختى به‌حره‌ین به‌رێوه‌ده‌چێت ، له ناو یانه‌كانیش پێشمه‌رگه‌ى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردووى خولى عێراق و به‌حرى تێدایه .
بریاریشه ٢٢ یانه له ١٣ وڵاته‌وه به‌شدارى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه بكه‌ن و ساڵى رابردووش كه له وڵاتى میسر پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رێوه‌چوو ، یانه‌ى ئه‌هلى ئه‌و وڵاته بووه پاڵه‌وان .
به‌شى وه‌رزش -تایبه‌ت