فیتنێس و لەشجوانیهەمەڕەنگ

خواردنەوە ووزەبەخشەکان Energy drinks بوتڵە ڕەشەکە!

بەرهەمێکی شلە بەوە دەناسرێت کە کاردەکاتە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکی مێشک و جەستە!
لە سەرانسەری دونیادا ژمارەیەکی زۆری براندی بازرگانی هەن تایبەت بە خواردنەوە ووزەبەخشەکان کە ژمارەیان لە ئێستادا زیاتر لە (۱٠٠٠) کۆمپانیای تێپەڕاندووە.
بە پێی چەند ڕیپۆرتێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەندێک لەو کۆمپانیایانە بە ئەڵتەرناتیڤێکی یاسایی ماددە هۆشبەرەکان دەیناسێنن و پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن.
پێکهاتەکانی خوادنەوە ووزەبەخشەکان:
۱ـ کافایین پێکهاتەی سەرەکیە(لە چاو و قاوەشدا بە سروشتی و ڕێژەیی بوونی هەیە و مادەیەکی ووریا کەرەوەیە).
۲ـ گلوکوز و سکروز.
۳ـ ڤایتامین(B1,B6,B12).
لەگەڵ هەندێک ترشی ئەمینی.
کاریگەریەکانی لەسەر لەشی مرۆڤ:
جگە لەوەی چەند کاریگەریەکی کورتی کاتیی باشی هەیە! بەڵام، لێرەدا فۆکەس لەسەر زیانەکانی بەکارهێنانیان دەکەم.
۱ـ زۆر بەکارهێنانیان دەبێتە هۆی ئاڵوودە بوون.
۲ـ خوادرنەوەی بەردەوامی وا دەکات دوای (٥) ساڵ کەسی بەکاربەر تووشی (ئێسکە نەرمە) ببێت.
۳ـ زەرەری زۆر بە جەرگ (جگەر) دەگەینیت.
٤ـ وادەکات لەش شلەمەنی زۆر فڕێبدات کە پێویستیەکی گرنگی لەشە.
٥ـ دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن.
٦ـ دابەزینی وەڵامدانەوەی خانەکانی لەش بەرامبەر هۆرمۆنی ئەنسۆلین.
۷ـ دەبێتە هۆی تووش بوون بەسەرئێشەی بەردەوام و داماڵینی جەستەو تێکچوونی خەو.
۸ـ ڕێگە خۆشکەرێکی بەهێزە بۆ فێربوونی جگەرە کێشان و ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و خواردنەوە ئەلکهولیەکان.
ئەوانەو چەندین زیانی دیکەی کاریگەر کەلەسەر جەستەی مرۆڤی بەکاربەر بەجێیدەهێڵێت و دەگاتە ئاستی کارکردن لەسەر دەروونی مرۆڤەکان و تووشی هەڵچوونی جۆراو جۆری دەکات.
خواردنەوە ووزەبەخشەکان و ئاسایشی نەتەوەیی…
لە ووڵاتە پێشکەوتووەکان ئەوانەی سامانی مرۆیی مانایەکی گرنگی هەیەو تەواوی دام ودەزگانیان لەپێناو خزمەتکردن بە هاوڵاتیانیان وپارستنیان بەکارخستووە کۆمەڵێک ڕێساو ڕێکاری توند دەگرنە بەر بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئەو خواردنەوە زیان بەخشانە بەشێوەیەک کە کار نەکاتە سەر تەندروستی گشتی!
بەوەی فیلتەری کوالیتی کۆنترۆڵ مامەڵەیەکی قورس لەگەڵ چەندایەتی و چۆنایەتی هاتنەناوەوەی ئەو خواردنەوانە دەکات بۆناو ووڵاتەکانیان هەروەها لە ناوخۆشدا دەزگا پەیوەندیدارەکانیان وەک وەزارەتەکانی (ناوخۆ، ڕۆشنبیری، گەشتوگوزار و پەروەردە) کاری جددی لەسەر هۆشیارکردنەوەی تاک دەکەن لەمەڕ بەکارهێنانیان هەروەها لە تەواوی بازاڕ و دووکان و مارکێتەکان بابەتە قەدەغەکان(جگەرە، ئەلکهول و ئێنرجی درینک) نادرێت بە تەمەن خوار ۱۸ ساڵ.
لەکوردستان سەرەڕای لاوازی کاری کوالتی کۆنترۆل لە سنوورەکان ونەبوونی پلانێکی تۆکمە بۆ ڕێگەگرتن لە هاتنە ناوەوەی بێ شووماری ئەو جۆرە ماددانە هەروەها ڕۆشنبیری تاکیش لە ئاستی پێویست نیە تاوەکو تاک خۆی بەربەست بێت لەبەکاهێنانی ئەم جۆرە بەرهەمە زیان بەخشانە. وەک چۆن خودی خاوەن مارکێت و بازاڕەکانیش خاڵی گرنگی یەکەم و کۆتایان تەنها قازانجە ماددیەکەیە بێ ئەوەی تەندروستی تاک بۆیان خەم بێت!
لەسەر هەموو ئەوانەوە، کۆمەڵێکی زۆر لە کەسە ناوبانگەکانی ناو سۆشیال میدیا لە ( مۆدێل، بلۆگەر، هونەرمەندو وەرزشکار…) بە شێوەیەکی چڕو ڕۆژانە بێ ئەوەی ویژدانیان هەستی بەرپرسیارێتیان پێبدات بەرامبەر بە تاکی ئەم گەلە وبەبەکارهێنانی هەندێک ووشەی نازانستی و دوور لەهەموو پێوەرە تەندروستیەکان و بێ هەبوونی سانسۆر لەسەریان پڕوپاگەندە بۆ ئەم ژەهرە ڕەشە دەکەن نەک تەنها ئەوەندە بەڵکو هەندێکیان لە هەژاری ئاستی ڕۆشنبیریان باس لەوە دەکەن کە پێش نان خواردن(لە خورینی) ئێنرجی درینک دەخۆنەوە بە مەبەستی پێدانی چالاکی زیاتر بە جەستەیان! (یاخود ڕۆژی چەند دانەیەک دەخۆنەوە) لەبەرامبەر بڕێک پارە. هەندێکیان تەنانەت خۆشیان نایخۆنەوەو تەنها لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆیەکە لەبەردەمی خۆیان دایدەنێن.
بێ ئەوەی تەنها جارێک ویژدانیان سەرێکیان لێبدات و بەم خەڵکە رابگەیەنن کە خواردنەوەی دەبێتە هۆی ئەستوور کردنی دیواری دڵ ومەترسی جەڵتەی دڵ دروست دەکات!!!
بەم شێوەیە ئاسایشی نەتەوەیی دەکەوێتە بەردەم مەترسیەکی گەورە سەرەڕای هەموو ئەو کێشانەی کە تاک پێوەی دەناڵێنێت.
نەوەیەکی جەستەو دەروون نەخۆش بەرهەم دێت کە ناتوانن داهێنەرو چالاک بن بەهۆی بەکارهێنانی ئەم جۆرە خواردنەوانەو زۆر پرۆداکتی دیکەش.
زەنگێکی مەترسیدار بۆ تەواوی دامودەزگا پەیوەستەکانی میری بوتڵە ڕەشەکە نەوەیەکی ڕەش بەرهەم دێنێت.

ناڵە سوپەر

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button