وتار

یاریزان و رۆشنبیری

لە زۆربەی هەر زۆری جیهان لەهەموو یارییەک چ یارییە بەکۆمەکان یان یارییە تاکەکان ، کاتێک یاریزان لە رکابەرییەکان تەواو دەبێت،زیاتر پشووەکانی خۆی لە کەنارە دەریاکان بەسەر دەبات ،یان گەشتی وولاتان دەکات بۆ وەرگرتنی شووەکانی خۆی.

ئەگەر ئەم یاریزان لە کاتی پشووەکان وەرزیش ئەنجام بدەن وەرزشێکی جیاواز ئەنجام دەدەن ،جیاواز لە وەرزشەکەی خۆی ، بەڵام لە کوردستان یاریزان ئەم پشووە وەرناگرێت و بگرە ڕاستەوخۆ دوای تەواو بوونی خولەکەی یاری تۆپی پێ ئەنجام دەدات ، بگرە لە یارییەکان مەترسی پێکانیش لەسەر بە هۆکاری توندوتیژ یاری کردن بەرامبەریان ،،
تۆی وەرزشکار بیر لەوە مەکەوە کەجیاوازی هەیە لە نێوان خولەکانی ئەوان و خولەکەی خۆمان.

ڕاستە خولەکەی ئەو مەودا درێژ و خولەکەی ئێمە بە جۆرە نیە ، بەڵام وەرگرتنی پشوو هەر پێویستەو فرامۆشی مەکە ، ئەم جۆرە پشووە دورت دەخەتەوە لەم ماندوو بوون پالەپەستۆیە زۆر جار وا رێک دەکەوێت یاریزان لە زەمەنێکی کورت بە هۆی شەکەتی و ماندوو بوون لە ئاستی دادەبەزێت توانی یاری کردنی دادەبەزێت

، بۆیە وەرگرتنی ئەم پشووە وات لێدەکات لەم ماندوو بوون و شەکەتیە بت پارێزی بۆیە پشووەکەی خۆت لەبیر مەکە .

لەگەڵ رێزم ،،

قه‌هار حوسێن

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button