هەواڵ
(سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر) بووه ڕاهێنه‌رى یانه‌ى برایه‌تى
كه یانه‌كه پاڵه‌وانى دواین وه‌شانى خوله‌كه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت
به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بۆ به‌شداریكردن له یارییه‌كانى خولى نایابى تۆپى پێى كوردستانى وه‌رزى 2021 ـ 2022 یانه‌ى وه‌رزشى برایه‌تى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌رى ناسراوى شارى هه‌ولێر و یاریزانى پێشووى یانه‌كه (سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر) ئیمزاكرد.
سه‌مه‌د بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى تیپه‌كه له خولى نایابى كوردستان، كه یانه‌كه پاڵه‌وانى دواین وه‌شانى خوله‌كه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت .
وابریاریشه سبه‌ى له كات 2:30 ـى دواى نیوه‌رۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌نێو باره‌گاى یانه‌ى برایه‌تى له شارى هه‌ولێر ڕاهێنه‌رى ناوبراو به ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان بناسرێت.
ڕاگه‌یاندنى یانه‌ى وه‌رزشى برایه‌تى