هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

سلێمانی گه‌ڕایه‌وه‌ خوله‌كانى كوردستان

بلیتی بەشداریکردنی بۆ سێ یانەی دیکەش لەخولی پلەیەکدا دیاریکرد.

 

دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا یانەی وەرزشی سلێمانی بەشداریکردنی لەوەرزی نوێی خولەکانی تۆپی پێی کوردستان و عێراقدا بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەفەرمی بەڵێی بۆ بەشداریکردنی یانەی دایک کرد.

نوێنەری یانەی سلێمانی کەلەکۆبونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەشدارە، رایگەیاند بەسوپاسەوە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەڵێیان بۆ داوای یانەکەیان لەوەرزی نوێی خولەکانی کوردستاندا کردووەو بڕیاریانداوە رەزامەندبن بەبەشداری کردنی یانەی سلێمانی لەوەرزی ئەمساڵی خولی پلەیەکی تۆپی پێی یانەکانی کوردستاندا.

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان شانبەشانی یانەی سلێمانی بلیتی بەشداریکردنی بۆ سێ یانەی دیکەش لەخولی پلەیەکدا دیاریکرد.

یانەی سلێمانی سوپاسی سەرۆک و جێگر و تەواوی ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکات و لە ئێستاشەوە ئامادەکارییەکانی بۆ بەشداریکردن لەخولی تۆپی پێی یانەکانی کوردستان و عێراقدا دەستپێکردووەو تا ئێستاش گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێکدا واژۆکردووە.

بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆش یانەی وەرزشی سلێمانی گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکەشدا واژۆ بکات و لەناوەڕاستی ھەفتەشدا یەکەمین یەکەی مەشق و راھێنان بۆ ئامادەکاری وەرزی نوێی خولی پلەیەکی تۆپی پێی یانەکانی کوردستان ئەنجام بدات.

یانەی سلێمانی لە کوردستانی عێراقدا بەیانەی دایک دەناسرێت و دێرینترین یانەی ھەرێمی کوردستانە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button