بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا ژنێك گه‌وره‌ترین پۆستى له یانه‌ى سلێمانى پێبه‌خشرا
به ده‌گمه‌ن ژنان وه‌رزشیان كردووه
ئه‌و ته‌مه‌نى ١٢ ساڵ بووه ، كاتێك ده‌چێته یانه‌ى سلێمانى و خۆى ناونووس ده‌كات وه‌ك وه‌رزشكارێك ، چونكه ئه‌و چوست و چالاكى وه‌رزش و خوێندگهكهى بووه بۆیه هه‌ر زوو به زوو ده‌لێن تۆ ده‌بێت ببیته یاریزانى یانه‌ى دایك كه نازناوى یانه‌ى سلێمانیه .
ناسك باقر، وه‌رزشكارێكى دیارى كوردستان و شارى سلێمانییه ، ئه‌و ساڵى ١٩٧٤ له شاره حه‌یاته‌كه له دایكبووه ، ئیدى هه‌ر له ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه تێكه‌ڵ به بوارى وه‌رزش ده‌بێت ، وه‌ك خۆى ده‌یگێرێته‌وه ، ته‌مه‌نى ١٢ ساڵ بووه به‌ره‌و تیپى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كه چووه ، پاشان یارى تۆپى ده‌ستى كردووه ، كه سه‌رده‌مى ئه‌وى تێدا بووه ، به ده‌گمه‌ن ژنان وه‌رزشیان كردووه .
مامۆستا ناسك ده‌گێرێته‌وه ، له یانه‌ى سلێمانى هه‌ر به‌رده‌وام بوو ، ده‌یان پاڵه‌وانێتیی گه‌وره‌ى له ئاستى كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت وڵاتانى عه‌ره‌بیشى كردووه ، به‌هۆى چوست و چالاكیه‌وه تێكه‌ڵ به یارییه‌كانى باسكه‌و باله‌و تۆپى سه‌رمێزیش بووه .
ئه‌و ره‌مزه دیاره‌ى وه‌رزشى كوردستان قۆناغه‌كانى خوێندن به‌سه‌ركه‌وتووانه ده‌برێت و ماوه‌ى ١٣ ساڵیشه ئه‌و خزمه‌تى كۆلیجى زانسته وه‌رزشیه‌كان ده‌كات له زانكۆى سلێمانى وه‌ك مامۆستا ، هاوكات خاوه‌نى دوو په‌رتووكى زانستى هاوبه‌شیشه كه خوێندكارانى كۆلیجهكه له وانه‌كانیان سوودى لێ ده‌بێنن .
ناسك باقر، پاش ئه‌وه‌ى واز له یاریكردن ده‌هێنێت ، ده‌چێته بوارى سه‌رپه‌رشتیارى و كارگێرى له یانه‌ى سلێمانی ، ئه‌و چه‌ندین ساڵه ئه‌ندامێكى چوست و چالاكى ده‌سته‌ى كارگێرى یانهكهیهتى و له كۆتا هه‌ڵبژاردنیش بۆ ده‌سته‌ى نوێى كارگێرى بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى دامه‌زراندنى یانه‌ى سلێمانیه‌وه له ساڵى ١٩٥٦ وه وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى سلێمانى ده‌ستنیشانكرا .
ئه‌و هێشته یه‌كه‌م رۆژێتى له ماوه‌ى جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى دایك و ئێمه‌ش ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ سازدا ، به‌ڵام به‌لێنى دا هه‌وڵى ته‌واوه‌تى ئه‌و بۆ پێشخستن و به‌ره‌و پێشبردنى ته‌واوى تیپه‌كانى یانه‌كه‌ى بێت ، له هه‌وڵى دروستكردن و پاڵپشتى ده‌یان وه‌رزشكار بێت كه داهاتووى سلێمانى و یانه‌كه‌و كوردستانیش شانازییان پێوه بكات .
دیدار – هه‌رێز جه‌مال
فۆتۆ: به‌همه‌ن غه‌ریب