هاژه كامه‌ران؛ چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له نێو هۆڵه‌كانى باسكه
بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى باسكه‌ى كچانى عێراق كراوه
كۆلیژى ئه‌ندازیارى ته‌واوكردووه ، به‌ڵام چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه یه‌كێكه له یاریزانه دیاره‌كانى باسكه‌ى عێراق و كوردستان ، هه‌ر پاڵه‌وانێتییه‌كى له كوردستان و عێراق كردبێت ئه‌و بێ نازناو نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه، سه‌رماو گه‌رماو رێگرى شوێنى یاریكردن كارى له‌سه‌ر نه‌كردووه‌و به‌رده‌وامه تاوه‌كو ئێستا ، ئه‌ویش كچه یاریزانى باسكه‌ى یانه‌ى ئه‌كاد ، هاژه كامه‌رانه .
هاژه هه‌ر له سه‌ره‌تاى منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌په ته‌پى تۆپى باسكه گه‌وره بووه ، زوو به زوو ئاسته ته‌مه‌نیه‌كانى تێپه‌ڕاندوو بوو به یه‌كێك له ستاره‌كانى سه‌رده‌مى ئاڵتونى تیپى تۆپى باسكه‌ى كچانى سیروانى نوێ ، هه‌ر له‌وێوه پاش چنینه‌وه‌ى چه‌ندین نازناوى ناوخۆى و عێراقى به‌شدارى چه‌ندین پاڵه‌وانێتى و كه‌مپى مه‌شق و راهێنانى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى له ده‌ره‌وه كردووه .
هاژه به هۆى ئاستبه‌رزى ساڵى ٢٠١٦ بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى باسكه‌ى كچانى عێراق كراوه‌و به‌شدارى پاڵه‌وانێتى 3×3 له ئیمارات كردووه‌و سالێك دواتر به‌شدارى پاڵه‌وانێتى وڵاتانى عه‌ره‌بى له میسر كردووه‌و له ترۆپكى یاریكردنیشى به‌شدارى پاڵه‌وانێتى 3×3ى له وڵاتى لوبنان كردووه .
هاژه ماوه‌ى چه‌ند سالێكه یاریزانى تیپى باسكه‌ى كچانى ئه‌كادى پاڵه‌وانى عێراقه‌و بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش و به‌دیاریكراوى له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌شدارى خولى عێراقى كردووه .
وه‌ك خۆى ده‌لێت به نیاز نییه وا به ئاسانى واز له یاریكردن بهێنێت و باسكه‌ش چۆته خوێنى و ده‌یه‌وێت له چنینه‌وه‌ى نازناوه‌كان به‌رده‌وام بێت.
هاژه له پاڵه‌وانێتى ساڵى ٢٠١٧ ى یانه‌كانى عێراق له شارى به‌غداد به باشترین یاریزانى پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌ستنیشانكراوه‌و ئه‌و نازناوه‌ش به یادنه‌كراو له قه‌ڵه‌م ده‌دات .
هاژه به‌ده‌ر له‌وه‌ى یاریزانێكى ناسراوى باسكه‌یه هاوكات راهێنه‌رێك و یاریزانێكى به‌تواناى فێتنس و كرۆس فیته‌و له‌و یارییه‌ش ئه‌نجامى به‌رچاوى تۆماركردووه .
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت