خولەکانی تۆپی پێی عێراقیهەواڵهەواڵی نێوخۆیی
نه‌ورۆز گۆڵبارانى سناعه‌ى كرد
له گه‌ڕى ٢٤ـى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق
یانه‌ى نه‌ورۆزى ته‌نیا نوێنه‌رى شارى سلێمانى له خولى نایابى عێراق سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى ده‌سته‌به‌ركرد .
نه‌ورۆز، ئه‌مرۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ى زانكۆ له گه‌ڕى ٢٤ـى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق ، میواندارى سناعه‌ى كرد‌و به ئه‌نجامێكى گه‌وره‌و ٤-١ یارییه‌كه‌ى له تیپى میوان برده‌وه .
گۆڵه‌كانى نه‌ورۆز له رێگه‌ى بینیامین ئۆكۆنكۆر ٢ گۆڵ و حسێن ئیبراهیم و ئاسۆ رۆسته‌مه‌وه تۆماركران و ته‌نیا گۆڵه‌كه‌ى سناعه‌ش ماجد له‌فته تۆماریكرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى نه‌ورۆز خاڵه‌كانى به‌رزكرده‌وه بۆ ٢٦ خاڵ و به شێوه‌یه‌كى كاتى هاته خانه‌ى ١٣ ریزبه‌ندى به جیاوازى گۆڵ له‌گه‌ڵ سناعه‌ى خاوه‌ن ریزبه‌ندى ١٢ كه به هه‌مان شێوه خاوه‌نى ٢٦ خاڵه .
سپۆرت میدیا