هاوپۆلنهكراوهەواڵهەواڵی نێوخۆیییاریەکانی تر
یانهى بابان : له بێ پارهى له خولى عێراق كشاینهوه
دوای ڕاکێشانی تیروپشکی ئەو قۆناغە
ڕوونکردنەوەیەک لەیانەی وەرزشی بابانەوە بۆ گشت وەرزشکاران و وەرزش دۆستانی خۆشەویست..
وەک ئاگادارن یانەی وەرزشی بابان دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار بەشداری کێبڕکێکانی جامی یانەکانی عیراقی کردو توانی تا قۆناغی پێش ٣٢ جامەکە بڕوات و ئەنجامی چاوەڕوان نەکراویشی بەدەست بهێنێت کە یەکەمجاریەتی بەشداری بکات.
بەڵام دوای ڕاکێشانی تیروپشکی ئەو قۆناغەو ڕووبەڕوبونەوەمان لەگەڵ یانەی سۆفیەی شاری ڕومادیە، بەهۆی خراپی باری دارایی یانەکەمان کە هیچ سەرچاوەیەکی داهاتمان نیە و بەهاوکاری بەرپرسان و خەمخۆرانی وەرزشی شارەکە درێژە بەوەرزش دەدەین لەیانەکە، لەبەر ئەو هۆکارە ناتوانین بەشداری یاریەکە بکەین .