هەواڵی نێوخۆیی

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد.

ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد

دوو شەممە (18-10-2021) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.
1- بۆ سەرجەم سەرپەرشتیار و ناوبژیوانان و هەڵسەنگێنەرانی ناوبژیوانان، پێویستە لە ماوەی (24) کاتژمێر راپۆرتەکان لە ڕێگای وەتس ئەپ (Whatsapp ) بگاتە ئەم ژمارە مۆبایلە (07508197037).
2- دانانی ناوبژیوانی هەمان شار لە یاری نێوان دوو یانەی هەمان شار.
3-دوا بە دوای لێکۆڵینەوە و ئاراستەکردنی نوسراوی فەرمی لە لایەن چەند یانەیەک، چاوخشاندنەوە بە بڕیاری سزای ئەم یانانە کرایەوە.
ا-هەڵگرتنی سزای یانەی ڕەواندز، کە بۆ یەک یاری سزادرابوو.
ب-سزای هەردوو ( یانەی رانیە و یانەی بازیان و بەردەڕەش) کەمکرایەوە بۆ یەک یاری و سزای دارایی (250,000) دووسەد پەنجا هەزار دینار.
4- نوسینی بەڵێنامە لە لایەن سەرجەم یانەکانی خولی پلە یەکی کوردستان بە دابین کردنی ئارامی یاریگا و ئامادەکردنی یاریگا بە باشترین شێوە.
5-پێویستە لەسەر سەرجەم یانە پلە یەکەکان بە هێنانی پشتگیری ( پارێزگا یان قایمقامیەت یان بەڕێوەبەرایەتی ناحیە )
6-ئاگادارکردنەوەی گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ ( عمر صالح ) بە دووبارە نەکردنەوەی گرفت کە بۆتە هۆی دواکەوتنی یاری .
7- بۆ هیچ کەس نیە لە کاتی بەڕێوەچوونی یاریەکان خولی کوردستان بچنە ژووری ناوبژیوانان و پێویستە لەسەر ناوبژیوانان رێگا نەدەن هیچ کەسێک بێتە ژووری جلگۆڕین.
8- رێگەدان بە دانانی (2) دوو یاریدەدەری راهێنەر بۆ یانە پلە یەکەکان.
9- بانگهێشکردنی نوێنەری لقەکانی یەکێتی تۆپی پێ بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو بۆ تاوتوێ کردنی بەڕێوەچوونی خولەکانی پلە دوو + تازە پێگەیشتووان + لاوان.
10-رەزامەندی وەرگیرا بە ئەنجامدانی یاری یانەی سیروانی نوێ لە یاریگای ئاشتی لە یاریەکانی داهاتووی خولی نایابی کوردستان.
11- ئاراستەکردنی نوسراوی فەرمی لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ یەکە کارگێریەکان (وحدة الادارية ) هەموو شارەکان (ئاسایش + پۆلیس + تەندروستی ) بۆ هاوکاری کردنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە خولەکان.
12- سەبارەت بە یاری نێوان سۆران و سیروانی نوێ :
-ئاراستەکردنی نوسراوی فەرمی لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ یانەی سیروانی نوێ بۆ دەستخۆشی لێکردن بە ئەنجامدانی یاری دوای رووداوەکان.
-سزادانی یانەی سۆران بە بڕی (1,000,000) یەک ملیۆن دینار، بە هۆی کەمتەرخەمی لە دابین کردنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن (ئەمبۆڵانس ).
-راسپاردنی لیژنەی ناوبژیوانان و لیژنەی سەرپەرشتیاری بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان.
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button