هاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆیی

پێشمەرگەی سلێمانی بە سەرکەوتنێکی گەورە خولی پلەیەکی عێراقی دەستپێکرد

گۆڵی چوارەمی پێشمەرگەی سلێمانی

ئێوارەی شەممە ٢٣-١٠-٢٠٢١ لە یاریگایی فەرماندەیی یەکەمین گەڕی خولی پلەیەکی عێراق لە نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و سەماوە بەڕێوەچوو

یانەی پێشمەرگە هەر لە سەرەتایی یاریەکەوە بە بەهێزی دەرکەوت و کۆنترۆڵی یاریگایان کرد بە مەبەستی تۆمارکردنی گۆڵ هێرشەکانیان چرکردەوە لە سەرگۆڵی یانەی میوان تاکو لە خولەکی ٢٢ی یاریەکەدا بە شوتێکی بەهێز (ئیبراهیم حەیدەر) گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و گێیمی یەکەم بەو ئەنجامە مایەوە.

لە گێمی دووەمدا یانەی سەماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەنجامەکە هاتنەوە نێو یاریگا و لە چەند هێرشێکدا بەختی خۆیان تاقیکردنەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ، ڕاهێنەری پێشمەرگە چەند گۆڕانکاریەکی ئەنجامدا و (ڕێباز رەحیم) دوای هاتنە ناوەوەی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد توانی لە خولەکەکانی ٧٨و٨٨ دووگۆڵ تۆماربکات و لە خولەکی ٩٠+١ ئاسیستێک بۆ (ژیار گۆڤەند)ی هاوڕێی بکات و گۆڵی چوارەمی پێشمەرگەی سلێمانی تۆماربکەن، یاریەکە بە هەمان ئەنجام چوار گۆڵی بێ بەرانبەر بەکۆتاهات و پێشمەرگەی سلێمانی یەکەمین سەرکەوتنی لە وەرزی نوێی خولی پلەیەکی عێراقدا نوسیەوە.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button