هاوپۆلنه‌كراو

ھەتاو مەحمود : پێم ده‌لێن کچ و وەرزشیان نه‌وتووه‌

زۆرکەس قسە دەکات

کچە وەرزشکاری یاریچی تۆپی پێی فوتساڵ ھەتاو مەحمود، لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٨ ی خورماڵ – ھەڵەبجەیە. ھەر لە تەمەنی ٧ساڵیەوە خولیای وەرزش کردن بووە.

ھەتاو لە دیمانەیەکدا بۆ جام کوردی رایگەیاند” خێزانەکەم و بە تایبەتی دایکی خۆشەویستم ھاندەرم بووە بۆ بواری وەرزش.

ئەم کچە وەرزشکارە نەیشاردەوە کە بە شێوەیەکی گشتی حەزی لە ھەموو جۆرەکانی وەرزشە، بەڵام لەناو ھەموو وەرزشەکاندا تۆپی پێی ھەڵبژاردووە چونکە ئاواتی بووە .
لە بارەی قسەو قسەڵۆکی خەڵکیەوە لە سەر وەرزشەکەی ھەتاوی وەرزشکار وتی” زۆرکەس قسە دەکات بەڵام من گوێ بەقسەی کەس نادەم، بۆیە ئەگەر گوێ بەقسەی خەڵکی بدەم ئەوا نابێت لەماڵ بێمە دەرەوە.”

وتیشی” بتەوێت و نەتەوێت ھەر قسەت لەسەر دەکەن زیاتر قسەکانیش لەو بارەیەوەیە کە دەڵێن” کچ و وەرزش و یاریان نەوتوە، یاخود دەڵێن” کچ دەبێ لەماڵەوە بێت، بەڵام سوپاس بۆ خێزانەکەم کە ھیچ کاتێک گوێیان بەو قسانە نەداوەو پاڵپشتی من بوون .

ھەتاو لە بارەی بەشداری کردنی لە یانە پلە یەکەکاندا وتی” پێشتر لە یانەی ھەڵەبجە بەشداری خولی فوتساڵم کردووە و لە یانەی پیرەمەگرونیش ئەمساڵ یاریم کردووە لە خولی پلەیەکی کوردستان، ئەوە بوو توانیمان پلەی یەکەم بەدەست بێنین و منیش توانیم ببمە باشترین یاریزانی خولەکە .”

لە پرسیارێکی تری جام کوردیدا لە کچە یاریزانی فوتساڵ ھەتاو مەحمود کە ئایا کام لە ھاوڕێکانی زۆر نزیکە لێیەوە؟ لە وەڵامدا وتی” ھاوڕێ نزیکەکانم ئەوانەن کە لە گۆڕەپانی یاریدا پێکەوەین، چونکە ھاوڕێکانم جیاوازیان نیە بۆ من و لە ئێستاشدا ھاوڕێکانم لە یانەی خورماڵ پێکەوە رۆژانە مەشق و راھێنان ئەکەین .

لە کۆتاییدا ئەو کچە یاریزانەی تۆپی پێی فوتساڵ، وتی” لە سەر ئاستی یاری خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان چەندین مەدالیاو خەڵاتی رێزلێنانم وەرگرتووە، ئومێد ئەکەم بۆ داھاتوو بتوانم بچمە دەرەوەی وڵات و مەدالیاو خەڵاتی گەورەتر بۆ شارەکەم بەدەست بھێنم” .

وه‌رگیراوه‌ له‌ رۆژنامه‌ى جام كوردى

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button