فیتنێس و لەشجوانی

باشترین کات بۆ ئەنجامدانی وەرزش لەم مانگەدا

گرنگترین ئەو خاڵانەی دەبێت ڕەچاو بکرێت چییە لە کاتی وەرزش لەم مانگە پیرۆزەدا ؟

وەرزش کردن یەکێکە لەو ڕێگا سەرەکییانەی کە بەکار دێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئازاری دەمار و ماسولکە و جومگەکان، بۆیە گرنگە لەهەموو مانگەکاندا و بێ جیاوازی وەرزش ئەنجامبدرێت، یەکێکیش لەوانە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە کە تیایدا مرۆڤ بەهۆی بە ڕۆژوو بوونەوە کەمتر حەوسەڵەی وەرزشکردنی دەمێنێت. بۆیە گرنگە کە بزانین لە چ کاتێکدا وەرزش ئەنجامدەدەین و چۆنیش ئەنجامی بدەین.

ئایا باشترین کات بۆ ئەنجامدانی وەرزش کەیە لەم مانگە پیرۆزەدا ؟

١-ڕۆشتن بەپێ لە بەیانیان زوودا بۆ ماوەی (٣٥-٤٥) خوولەک چانسێکی باشە بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت پارێزگاری کێشیان بکەن و پارێزگاری جومگەو ماسولکەکان بکەن لە ئازار.
٢- ئەنجامدانی وەرزش کاتژێرێک پێش بەربانگ، چانسێکی باشە بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت کێشیان دابەزێنن، چونکە توێژینەوە ھەیە دەڵێت ئەنجامدانی وەرزش لە دوای ھەشت سەعات بە ڕۆژووبوون ڕێژەی چەوری سووتاندن زیاد دەکات.
٣- ئەنجامدانی وەرزش دوای بەربانگ بە سێ کاتژمێر بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت ماسولکە دروستبکەن و ودەتوانن بە ئارەزووی خۆیان بۆ چەند کاتژمێرێک ئەنجامیبدەن، لەگەڵیدا ئەبێت خواردنی گونجاو و تەواوکەرە خۆراکیەکان وەرگرن بۆ گەشتن بە ئامانجەکەیان.

گرنگترین ئەو خاڵانەی دەبێت ڕەچاو بکرێت چییە لە کاتی وەرزش لەم مانگە پیرۆزەدا ؟
١- دوورکەوە لە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ بۆ ماوەیەکی زۆر.
٢- نابێت لە ماوەی ٦٠ خولەک زیاتر وەرزش بکەیت لەکاتی بەڕۆژووبوندا.
٣- ئاگادار بە کە شلەمەنییەکان بەشێوەیەکی باش بخۆیت لەکاتی بەربانگ بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ئاوەی ون دەبێت.
٤- وەرزش مەکە ڕاستەوخۆ لە دوای بەربانگ، دەتوانیت دوای سێ کاتژمێر دەست پێبکەیت.
٥- ژەمێکی پڕ لەسەوزەوات و میوەھات بخۆ لەگەڵ کەمکردنەوەی چەوری.
٦- ئاو بەتەنیا بەس نیە بۆ قەرەبووکردنەوەی شلەمەنیەکان، دەبێت شەربەتی میوەی لەگەڵ بخورێت.
٧- قەرەبووکردنەوەی شلەمەنییەکان دەبێت لەسەرخۆ و هێدی هێدی بێت نابێت یەکسەر ڕێژەیەکی زۆر بخورێتەوە بە یەکجار .

.د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button