وتار

پێشمەرگەکان هیوایەکن بۆ داهاتوو

ە بەو ناوانەوە لە نێو کێبڕکێی بردنەوەی نازناودا بووە

دانەر ئەسڵان

تیپی بالەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، تیپێکە ئەمساڵ بنیادنرا و کاری لە سەر دەکرێت لە لایەن سێ کەسی بە سەلیقە و خاوەن ئەزموونەوە ئەوانیش (د.سەڵاح کانەبی ڕاهێنەر و کاپتن ئەردەڵانی یاریدەدەری و عەلی تەها-ی ئەفسانە و کاپتنی تیپەکە وە.

تیپەکە ئەم وەرزە بە پێکهاتەیەکی نوێ و جیاوازەوە دەرکەوت، یاریزانەکانی هەموو کوردن جگە لە لیبرۆی تیپەکە(سیراج عەلی)، ئەمەش پێمان دەڵێت لە چەند ساڵی داهاتوودا تیپێکی تۆکمەی کێبڕکێکار دەبینین، یاریزانەکانی بە نرخی کەم بۆندیان ئیمزا کردووە، چونکە لە لایەن یانەکەوە گەورە کراون و پێگەیشتوون، ئەمان لە ڕابردوودا لە سەر دەستی مامۆستا بەکر مستەفا و چەند بەڕێزێکی تری وەک عەلی و وریا و دیاری و ئاسۆ و نەهرۆ و ئەوانی ترەوە پێشکەوتن و زیاتر لە 16 ساڵە دکتۆر سەڵاح سەرپەرشتییان دەکات و بەردەوام پێشمەرگە بەو ناوانەوە لە نێو کێبڕکێی بردنەوەی نازناودا بووە، ئەگەر پاڵەوان نەبووبێت دووەم یان سێیەم بووە.

ئێستاش پاش تەواو بوونی قۆناغی یەکەم و سەرکەوتنی پێشمەرگە بۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی عیراق، من دەڵێم گرنگە کۆمەڵێک هەڵەی ورد چارەسەر بکەن کە من لە قسەکردنم لەگەڵ د.سەڵاح و ئەوانی تردا پەییم پێ بردون و خۆشیان باش دەیزانن، کەواتە چارەسەر کردنی ئەو کەم و کوڕییانە پێشمەرگە بەهێزتر دەکات لە قۆناغەکانی تردا، پێشمەرگە لەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەکەدا بە دوو یانە دۆڕا، یەکەمیان جەیش بوو زیاتر لە 600 ملیۆن دیناری لە بۆندی یاریزاناندا خەرج کردووە، دووەمیش یانەی گازی باشوور بوو، کە بە قسەی سەفا لەفتەی کاپتنی تیپەکە ئەمانیش زیاتر لە 825 ملیۆن دیناریان خەرج کردووە لە بۆند و گواستنەوەی یاریزاناندا، لە هەردوو یارییەکەشدا ئەو تیمەی پێشمەرگە ئارەقی ساردی بە هەردووکیان ڕشت و 2 – 3 پێیان دۆڕا.

کەواتە ئاسودەین بەوەی پێشمەرگەی سلێمانی تیمێکی نوێی بۆ داهاتوویەکی باشتر بەڕێوەیە، ئەمەش جێگەی شانازی و هیوای هەمووانە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button