وتار

پێش دەست پێکی مۆندیال و دوای تەواو بوونی مۆندیال

تۆپی پێ دەبێت وەک ساڵانی پێشوو بەڕێوەبچێت

هاوڕێ شه‌ریف

هەمیشە هاندەرانی تۆپی پێ بەتامەزرۆوە چاوەڕێی دەست پێکی مۆندیالن کە چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدریت، ئەم خولە جیهانیە سەرتاسەری ووڵاتان بۆ خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن و بوجەیەکی زۆرباشی بۆ تەرخان دەکرێت بۆ بەدەست هێنانی بەشداریبوون مۆندیال.

لە هەرێمی کوردستان هەداوارێکی زۆرهەیە کە خولیا و تامەزرۆی بینینی خولی ناوخۆکانی ئەوروپا و لەئێستادا سعودی و قەتەری و عێراقیش و یاریەکانی مۆندیالن هەمیشە هەوڵیان داوە ئەو ئامێرانە بەردەست بخەن کە بتوانن بینەری یارییەکانبن بە بێ بچران.

پێش دەست پێکی مۆندیال لەساڵی2022 بینەرێکی یەکجار هەبوو بۆ خوولە ناخۆکانی ئەوروپا و بەتایبەت یارییەکانی ( چامپیۆنس لیگ ، یۆرۆلیگ) لەپاش دەست پێکی مۆندیال ئەوەی ڕوویدا و بینرا کە هەواداریکی یەکجاری تۆپی پێ لە جیهان وهەرێمی کوردستان بینەری بوون لە هەندێک یاریدا شارەکان کش و مات دەبوون هاتووچۆی هاوڵاتیان کەم دەبۆوە بەهۆکاری بینەری یارییەکان سەرجەم ماڵ و کافتریا و شوێنە گشتیەک پڕ دەبوو لە هاندەران و هەندێک جار کارمەندان شوێنە گشتیەکان و کۆمپانیاکان بۆ بینی یارییەکانی مۆڵەتی تایبەتیان بۆ دەکرد .

دوای تەواو بوونی مۆندیال 2022 ، ئەو هەوادارانەی کە لایەنگری یەکێک بوون لە ووڵاتە بەشداربووەکان بەنەگەیشتنیان بەیاری کۆتایی و ئەو یارییە پڕدراماتکیەی باس دەکریت،ووردە ووردە بینەری تۆپی پێ ئەو حەزی و ئارەزووەی پێش مۆندیال بۆ یانەکانیان هەبووە لە خولە ئەوروپپیەکان کەمی کردووە، بەشێوەیەک کە لەڕابردوودا بۆ یارییەکی کلاسیکۆی یانە ئەورپپیەکان یاخود یاریکەی ئاگرینی چامپیۆنس لیک هێندە هەوادار هەبووە لەکاتی بردنەوەی یانە سەرکەوتوەکان هەندێکات جۆش و خرۆش دەکراو دەهاتنە سەر شەقامەکان و لۆگۆی درێسی یاریزانانیان بەرز دەکردووە ، بەڵام بینیمان لە یارییەئاگرینەکان و کلاسیکۆکان ئەو جۆش خرۆشە بەدی نەکرا.

بۆیە لێرەوە بلێن تۆپی پێ دەبێت وەک ساڵانی پێشوو بەڕێوەبچێت دووربێت لەهەموو دەست وەردانێک و گۆڕینی ئه‌نجامه‌كان بۆ هەندێک لە یانە گەورەکان و ئاشتکردنەوەی هاندەران بۆ خولە ئەوروپی و ناوخۆییه‌كان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button