
قه‌ڵه‌وى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له سه‌رتاى دروست بونیه‌وه له به‌شه‌كانى خواره‌وه‌ى له‌شمانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، واته له حه‌وزووورگ و ده‌وروپشتیان،
پاشان وورده وورده هه‌ڵده‌كشێ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ى له‌شمان بۆ سنگ و قۆڵه‌كان و پشت و ده‌م و چاو.
به‌ڵام كاتێك ده‌مانه‌وێت كێشى له‌شمان دابه‌زێنین، ئه‌وا ئه‌و پڕۆسێسه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، واتا دابه‌زینه‌كه له‌سه‌ره‌تادا له به‌شه‌كانى سه‌ره‌وه‌ى له‌شمان ده‌ست پێده‌كات له ده‌م و چاوو قۆڵ و سنگ و پشت ئه‌وجا دێته خواره‌وه بۆ وورگ و شوێنه‌كانى ده‌وروپشتى حه‌وز. بۆیه زۆر خه‌ڵك كه ده‌یانه‌وێت كێشى له‌شیان دابه‌زێت ده‌یانه‌وێت وورگیان یه‌كسه‌ر بچوك بێته‌وه، كه ده‌بینن یه‌كه‌مجار ده‌م و چاویان بچوك ده‌بێته‌وه به تایبه‌ت ئافره‌تانمان وا ده‌زانن به‌رنامه‌كه‌یان كاریگه‌ر نیه چونكه كارى له‌سه‌ر وورگیان نه‌كردیه! به‌ڵام وورگ ئه‌گه‌رچى له‌سه‌ره‌تاش هه‌ندێك له چه‌وریه‌كه‌ى داده‌به‌زێنێت، به‌ڵام زۆربه‌ى دابه‌زینه‌كه‌ى له كۆتایی به‌رنامه‌كه ده‌ست پێده‌كات.
هه‌ندێك قه‌ڵه‌ویش زیاتر له شوێنى دیاریكراوى له‌ش تێبینى ده‌كرێت وه‌ك: وورگ، حه‌وزو ده‌وروبه‌رى، ڕانه‌كان، سنگ و قۆڵه‌كان.
وەرگیراوە