هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

بریاره‌كانى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌

فەرمی کشانەوەی یانەی پێشکەوتن لە خولی پلە دووەکان

بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.

1-سەبارەت بە کشانەوەی یانەی هەڵۆ، ئەو یانانەی بەرامبەر هەڵۆ یارییان ئەنجامداوە، سەرجەم خاڵ و گۆڵ و کارتە رەنگاورەنگەکانیان دەسڕێتەوە جگە لە بریاری(تەئدیبی ) نەبێت وەک خۆی دەمێنێتەوە.

2- ئاماژە بە نوسراوی فەرمی کشانەوەی یانەی پێشکەوتن لە خولی پلە دووەکان دوای ئەنجامدانی تیروپشک بریاردرا بە :

– پێ بژاردنی بە بڕی (1,000,000) یەک ملیۆن دینار
-ئەگەر بڕی سزاکەی نەدات وەرزی داهاتووش ناتوانێت بەشداری لە خولی پلە دووەکان بکات.

3- سەبارەت بە یانەی خانەقین دوای ئەوەی چەند جارێک هەڵسووکەوتی نادرووست دووبارە دەبێتەوە بریاردرا بە :
– بانگهێشتکردنی نوێنەری دەستەی کارگێری یانەی خانەقین لە کۆبوونەوەی داهاتوو لە بەرواری 30-12-2021 لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
-گواستنەوەی یاری داهاتووی یانەکە بۆ دەربەندیخان.
-ئاگادارکردنەوەی یانەی خانەقین بە پاراستنی ئاسایشی یاریگا، بە پێچەوانەوە سەرجەم یارییەکان دەگوازرێتەوە بۆ یاریگایەکی تر.

4- سەبارەت بە یاری کۆیە و رزگاری
-ئاگادار کردنەوەی یانەی کۆیە بە پاراستنی ئاسایشی یاریگا.
-رێگەر نەدان و دووبارە نەکردنەوەی ئەم هەڵسوو کەوتانە.
-گواستنەوەی یاری داهاتووی بۆ شاری سلێمانی
– دوورخستنەوەی راهێنەری یانەی کۆیە ( شەهرام میهرپەیما ) بە یاوەری نەکردنی تیپەکەی بۆ یەک یاری.
-راگرتنی یاریزان (همام نهار ) لە یانەی کۆیە تا کۆتایی قۆناغی یەکەم.
-راگرتنی یاریزان (محمد شوان) لە یانەی رزگاری بۆ دوو یاری.
5- دوورخستنەوەی سەرپەرشتیاری تیپی فوتساڵی کچانی یانەی شێخان (مەهدی سالح) بۆ دوو یاری بە یاوەری نەکردنی تیپەکەی و پێ بژاردنی بە بڕی (250,000) دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
– ئاگادار کردنەوەی بە دووبارە نەکردنەوەی ئەم رەفتارانە، بە پێچەوانەوە سزای توندتر دەدرێت.
6-بانگهێشتکردنی راهێنەر ( ئازاد حاتم) راهێنەری یانەی بابان بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی یەکیتی تۆپی پێی کوردستان، لە رۆژی پێنج شەممە (30_12_2021) لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
7-ئەنجامدانی یارییە دواخراوەکانی خولی نایابی کوردستان لە پشووی نێوان قۆناغەکان.
8- ئەنجامدانی گەری داهاتووی جامی کوردستان لە پشووی نێوان قۆناغەکان.
9-تاقیکردنەوەی جەستەیی بۆ ناوبژیوانان لە هەفتەی یەکەمی پشووی نێوان قۆناغەکان ئەنجام دەدرێت.
10-ئاگاداری یانە بەشداربووەکانی خولی پلە دوو و خولی تازەپێگەیشتووان دەکەینەوە بە زووترین کات کشوفات رەوانەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکەن.
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button