سێ خوشك عه‌رشى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی داگیر ده‌كه‌ن
میدالیای زیوی لە پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی عەرەبیدا بردەوە
خوشک لە پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی لە ماوەی دوو رۆژدا نۆ مێداڵیای زێڕی و سێ مه‌دالیاى زیویان بەدەستهێنا.
لە پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی، كه‌لە شه‌قڵاوه به‌رێوه‌ده‌چێت له رۆژی دووەمی پاڵەوانێتییەکە لەسەر ئاستی کچان ئیناس موحسین لەسەر ئاستی لاوان شەش مێداڵیای زێڕی بۆ عیراق بەدەستهێنا، ئەو کچە کوردە کە لە ریزی یانەی هەولێر یاریی دەکات شەش مێداڵیای زێڕی بردەوە و رۆژێکی مێژوویی بەڕێکرد.
رۆژى دووشەممەش ئیسرا موحسین خوشکی ئیناس لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان لە هەمان پاڵەوانێتی سێ مێداڵیای زێڕی بەدەستهێنا.
ئه‌مرۆش چوارشەممە ئۆشین موحسین خوشکی ئیسرا و ئیناس لەسەر ئاستی پێشکەوتووان بەشداریی پاڵەوانێتییەکەى كرد‌و 3 میدالیای زیوی لە پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی عەرەبیدا بردەوە.
پرۆفایلى هه‌ر سێ یاریزان له ماوه‌ى رابردوو له به‌شداره ده‌ره‌كیه ره‌سمیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه
ئۆشین موحسین عه‌زیز
له‌دایكبوون -1998
به‌شدارییه ده‌ره‌كییه‌كانى وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عیراق
پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌ب 2010هه‌ولێر
پاڵه‌وانێتى رۆژئاواى ئاسیا 2018 به‌حره‌ین 3زێر لاوان 3زێر پێشكه‌وتووان
پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌ب 2019 ئه‌رده‌ن 1برۆنز ……………………………………………………………………….
ئیناس موحسین عه‌زیز
له‌دایكبوون-2002
به‌شدارییه ده‌ره‌كییه‌كانى وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عیراق
پاڵه‌وانێتى رۆژئاواى ئاسیا 2018 به‌حره‌ین 3زێر تازه‌پێگه‌یشتوان 3زێر لاوان 3زێر پێشكه‌وتووان
پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌ب 2019 ئه‌رده‌ن9زێر -لاوان و پێشكه‌وتوان
………………………………………………………………
ئیسرا موحسین عه‌زیز
ساڵى 2000 له دایكبووه
به‌شدارییه ده‌ره‌كییه‌كانى وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عیراق
پاڵه‌وانێتى رۆژئاواى ئاسیا2018 به‌حره‌ین 3زێر تازه‌پێگه‌یشتوان
پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌ب 2019ئه‌رده‌ن 9زێر -لاوان و پێشكه‌وتوان
سپۆرت میدیا-تایبه‌ت