ساڵێکی پڕ دەستکەوت بۆ پاڵەوانەکانى سیروانى نوێ
دەستکەوتەکانی کچانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی وەرزشی سیروانی نوێ لەماوەی ساڵێکدا:
دەستکەوتەکان وەکو ئەنجامی تیم:
٭- پلەی سێیەمی یانەکانی عێراق بۆ ئاستی تازەپێگەشتووان لە یەکەم پاڵەوانێتی یانەکانی عێراق لەمانگی سێ
٭- پلەی دووەم لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی کوردستان بۆ ئاستی پێشکەوتووان لەمانگی نۆ.
٭-پلەی سێیەمی یانەکانی عێراق بۆ ئاستی تازەپێگەشتووان لە دووەم پاڵەوانێتی یانەکانی عێراق لەمانگی یانزە.
٭- پلەی یەکەمی یانەکانی کوردستان بۆ ئاستی لاوان لەمانگی دوانزە.
٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭
ئەنجامی تاك لەلایەن پاڵەوانەکانمان لەئاستی پێشکەوتووان:
٭- دڵسۆز عوبێد پلەی یەکەم و تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی کوردستان لەیاری ٤۰۰م بەربەست.
٭-ئەسما صفدر پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق لەیاری ڕۆشتندا.
٭- ئاسیا عەزیز پلەی یەکەم و تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی کوردستان و باشترین ژمارەی تایبەتی خۆی لە پاڵەوانێتی عێراق لەهەڵدانی ڕم.
٭-ئەسما سعید پلەی دووەمی عێراق و تۆمارکردنی باشترین ژمارەی تایبەتی خۆی لەڕاکردنی ۸۰۰م.
٭- شنیار عبداللە پلەی یەکەمی عێراق و تۆمارکردنی باشترین ژمارەی تایبەتی خۆی لەڕاکردنی ۸۰۰م.
٭- لەنیا هێڤی پلەی سێیەمی عێراق لە هەڵدانی قورسایی.
٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭
لەئاستی تازەپێگەشتووان:
٭- دێرین بەختیار میدالی زیوی پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب بۆئاستی تازەپێگەشتووان لەیاری ۱۰۰م بەربەست،میدالی زیوی پاڵەوانێتی لاوانی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا لەیاری ۱۰۰م بەربەست و میدالی ئاڵتون لەهەمان پاڵەوانێتی لەیاری ٤×۱۰۰م پۆستە،پلەی چوارەمی پاڵەوانێتی کیشوەری ئاسیا وەکو تاکە یاریزانی کورد و تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی عێراقی لەیاری ۱۰۰م بەربەست،سێجار شکاندنی ژمارەی پێوانەیی عێراقی لەیاری ۱۰۰م بەربەست لەئاستی تازە پێگەشتووان و دووجار شکاندنی ژمارەی پێوانەیی عێراق لەیاری ۱۰۰م،پلەی یەکەم و شکاندنی ژمارەی پێوانەی کوردستان بۆ ئاستی لاوان لەیاری ۱۰۰م بەربەست.
٭- فریشتە حسین پلەی یەکەم لەیاری ڕۆشتن لەپاڵەوانێتی یانەکانی عێراق و تۆمارکردنی باشترین ژمارەی تایبەتی خۆی،تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەی کوردستان لەیاری ۳۰۰۰م ڕۆشتن.
٭- مەستان عمر پلەی یەکەم لە پاڵەوانێتی یانەکانی کوردستان بۆ ئاستی لاوان لەیاری ۸۰۰م،پلەی دووەمی پاڵەوانێتی یانەکانی عێراق و تۆمارکردنی باشترین ژمارەی تایبەتی خۆی لەیاری ٤۰۰م.
٭- ئیلاف ئاراس پلەی دووەم لە پاڵەوانێتی یانەکانی عێراق لەیاری ۲۰۰م و تۆمارکردنی باشترین ژمارەی تایبەتی خۆی.
هاوکات بەخواستن یاری کردنی هەریەك لەم پاڵەوانانە:
٭- کوردستان بەمۆ پلەی یەکەم و تۆمارکردنی باشترین ژمارەی تایبەتی خۆی لەیاری ۱۰۰م بەربەست.
٭- فەرەحناز صدیق پلەی یەکەم لەیاری ۸۰۰م پاڵەوانێتی یانەکانی کوردستان.
٭- زیلان صلاح پلەی دووەم لە یاری بازی بەرزی پاڵەوانێتی یانەکانی کوردستان.
٭- چۆمان حسین پلەی یەکەم لە پاڵەوانێتی لاوانی یانەکانی کوردستان لە یاری فڕێدانی ساپ و چەکوچ و تۆمارکردنی باشترین ژمارەی تایبەتی خۆی .