دیارییه‌كه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ ده‌ربه‌ندیخان كرایه‌وه

مەڕاسیمی کردنەوەی هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی دەربەندیخان پاش نۆژەنکردنەوەی به‌رێوه‌چوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ ١٢-٩-٢٠٢٢ لە مەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی نوێنەری بەڕێزان قوباد تاڵەبانی و ، حەمەی حەمەسعید و بەرپرسانی باڵای حکومی و حیزبی و کەسایەتی دیاری وەرزش و بەرپرسانی حکومی و حیزبی وەرزش دۆستانی شاری دەربەندیخان و ڕۆژنامەنوسان مەراسیمی کردنەوەی هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی دەربەندیخان پاش نۆژەنکردنەوەی بەڕێوە چوو شایەنی باسە ئەم نۆژەنکردنەوەیە لەسەر ئەرکی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جەمالی عەلی مینا سه‌رۆكى یانه‌كه بووه .
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى بۆردى وه‌رزشى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان، بوونی ئەم ھۆڵانە گرنگی خۆی ھەیە لە بەرەوپێشبردنی ئەو یاریانەی کە تێیدا ئەنجامدەدرێت و ھۆکارێکیشە بۆ باشترکردنی ئاستی توانای جەستەی یاریزانان کە مەشق و راھێنانی تێدا دەکەن ، وە ھەروەھا گرنگی خۆی ھەیە لە میوانداریکردنی خول و پاڵەوانێتی وەرزشی جۆراو کە دەبێتە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ ئەو ناوچەیە.
سپۆرت میدیا- تایبه‌ت