دابه‌زاندنی كێش هه‌رچه‌نده بڕیارێكی تاكه‌كه‌سیه، به‌ڵام ده‌وروبه‌ر و ژینگه‌ش له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی كه‌سه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كاره رۆڵی دیاری هه‌یه، بۆیه تۆش وه‌ك هاوڕێیه‌كی باش ده‌توانیت هاوكاری براده‌ره‌كه‌ت بكه‌یت تا له بڕیاره‌كه‌ی بۆ دابه‌زینی كێش به‌رده‌وامبێت.
1- با ئه‌و خواردنه‌كه هه‌ڵبژێرێت، كاتێك پێكه‌وه بڕیارده‌ده‌ن نان بخۆن، رێگه‌ی بده كه خۆی بڕیار له‌سه‌ر خواردنه‌كه‌ی بدات و بۆ خواردنی قورس زۆری لێمه‌كه.
2- به ئامۆژگاریه‌كانت هاوكاری بكه له دابه‌زاندنی كێش و ئه‌زمونی كه‌سانی سه‌ركه‌وتووی له‌و بواره‌دا بۆ باس بكه.
3- له‌گه‌ڵیدا وه‌رزش بكه‌و بچۆ بۆ یانه‌كانی ره‌شاقه، چونكه چون به ته‌نها بۆ ئه‌و یانانه زۆرجار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام نه‌بیت له‌سه‌ری.
4- هانی بده‌و پێبڵی كه تۆ سه‌رسامیت به ئه‌و توانایه‌ی ئه‌و بۆ دابه‌زاندنی كێش و بڕینی قۆناغێكی باش له‌و بواره‌دا.
5- هیچكاتێك هه‌وڵمه‌ده له‌گه‌ل ئه‌ودا شیری یاخود نه‌سته‌له‌و ئه‌و خواردنه لاوه‌كیانه بخۆیت كه ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وی، تا ئه‌ویش له‌گه‌ڵتۆدا نه‌یخوات.
6- كاتێك ده‌زانیت كه كه‌مێك كێشی دابه‌زیوه، جلوبه‌رگێكی به سایزه نوێكه‌ی وه‌ك دیاری بۆ بكڕه و به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامی له كاره‌كه‌ی هانی بده.