له گه‌ڕى نۆزده‌یه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق، یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى كۆتا یاری قۆناغى یه‌كه‌م له یاریگاى مه‌لعه‌به‌كه ئه‌نجامده‌دات .
یارییه‌كه‌ى نه‌ورۆز رۆژى شه‌ممه ١٥-١-٢٠٢٢ له كاتژمێر ١:٤٥ پاشنیوه‌رۆ ده‌بێت كاتێك میواندارى نه‌فتى به‌سره ده‌كات .
له گه‌ڕى رابردوو هه‌ردوو یانه تووشى شكست هاتن ، بۆیه هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت به سه‌ركه‌وتن كۆتایى به قۆناغى چوون بهێنن و پێش ئه‌م یارییه‌ش یانه‌ى خاوه‌ن یاریگه به كۆكردنه‌وه‌ى ١٦ خاڵه‌ى له خانه‌ى حه‌ڤده‌یه‌مى ریزبهندهو نه‌فتى به‌سره‌ى میوانیش ٢٥ خاڵى كۆكردۆته‌وه‌و له خانه‌ى هه‌شته‌مه .
سپۆرت میدیا