گهشتێك به ناو یاریگاكانى مۆندیال

یارییهكانى مۆندیالى قهتهر 2022 ههفتهى یهكهمى كۆتایهات ، وڵاته میواندارهكهى كهنداو بە هەشت یاریگا، کە هەریەکەیان توانای سەرسوڕهێنەر و ناوازەی هەیە، بۆ میوانداریکردنی تیپە بەشداربووەکان و هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان تهواو دنیاى وهرزشى تووشى سهرسوڕمان كردووه دهیهوێت مانگێكى تهواو جیاواز بهرێ بكات.
وڵاتى قەتەر بۆ مۆندیالى 2022 ، 7 یاریگای بە تایبەتی بۆ میوانداریکردنی یارییەکان دروستکردووه، هاوکات یاریگای نێودەوڵەتی خەلیفە به شێوازێكى ناوازه نۆژهن كردهوه.
یاریگا نوێیەکان دیزاینی داهێنەرانەیان تێدایە کە فۆلکلۆر و کولتوری قەتەری و تەلارسازی تێکەڵ دەکەن، ئەمەش وایکردووە ناوازە بن.
یارییەکانی مۆندیال لەسەر هەشت یاریگا نزیک لە یەکتر بەڕێوەدەچن، بۆ ئەوەی خەڵک و میدیاکان بتوانن لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە یارییەک لە ناو یاریگاکەوە تهماشا بكهن و بە شێوەیەک یاریگاكانیش دروستکراون کە دۆستی ژینگهن، لە هەمان کاتدا چێژیان لە ئامرازەکانی تەکنەلۆژیای ساردکردنەوە بە وزەی خۆر وەرگرتووە بۆ پاراستنی پلەی گەرمی.
رۆژانه لهم سهكۆیهوه به ههشت یاریگاكهى مۆندیالتان ئاشنا دهكهین
یاریگاى لوسهیل
سێیهم دیارترین یاریگایە بۆ مۆندیالی 2022 لە قەتەر، گەورەترین یاریگایە لە ڕووی توانایەوە، توانای 80 هەزار هاندەری هەیە، دەکەوێتە شاری لوسایل سیتی کە مارینا و ناوچەی بازرگانی و سەنتەری کات بەسەربردن لەخۆدەگرێت، یاریگاکە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە باکووری دهوحه دوورە و بە هێڵی میترۆ بە پایتەختەوە بەستراوەتەوە، هاندەرانیش دەتوانن لە ڕێگەی میترۆی دۆحە بگەنە یارییەکان، یاریگاکە میوانداری 10 یاری مۆندیال دهكات ، لە قۆناغی کۆمەڵەکانەوە دەستپێدەکات، پاشان قۆناغی 16 و قۆناغی چارەکی کۆتایی و یاریی پێشکۆتایی.
سپۆرت میدیا