ئۆلۆمپی عێراق به چوار كورده‌وه ده‌چێته كه‌مپێكى مه‌شق له توركیا
میرخان دۆسكى له ئینسبۆرگى نه‌مسایه‌وه
بریاره ئێواره‌ى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غداده‌وه، شاندى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیی عێراق گه‌شتى وڵاتى توركیا ئه‌نجام بده‌ن به مه‌به‌ستى كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنان و چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه .
هه‌ژار مه‌عروف ، رێكخه‌رى یارییه دۆستانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق تايبةت ثيَى رایگه‌یاندم ، گه‌شته‌كه‌ى ئۆلۆمپیی عێراق له پاش كه‌مپێكى چه‌ند رۆژه دێت له شارى به‌غدادو جیاكردنه‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنى 26 یاریزان دێت له لایه‌ن سكۆپى راهێنه‌رى چیكى كه له نێو یاریزانه‌كان چوار كورد هه‌یه ئه‌وانیش ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ له زه‌وراو محه‌مه‌د دلاوه‌ر له نه‌ورۆزو عیماد عیسا له زاخۆ ده‌چنه كه‌مپه‌كه‌ى توركیاوه میرخان دۆسكى له ئینسبۆرگى نه‌مسایه‌وه .
له‌و كه‌مپه ئۆلۆمپیی عێراق سێ یارى دۆستانه ئه‌نجامده‌دات، له 26 مانگ به‌رامبه‌ر مۆتریس ئۆدیساى ئۆكرانى یاریده‌كات و سێ رۆژ پاش ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ئیترامى كازاخستانى و له سه‌ره‌تاكانى مانگى شوباتیش به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كى توركى یاریده‌كات .
سپۆرت میدیا- تایبه‌ت