خولەکانی تۆپی پێی نێوخۆییهەواڵهەواڵی نێوخۆیی
یه‌ك خاڵ سیروان ده‌كاته پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان
به ره‌سمى ببێته پاڵه‌وانى وه‌رزى ئه‌مساڵ
له سێ یارى داهاتووى له خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستان، سیروانى نوێ ته‌نیا خاڵێكى پێویسته تاوه‌كو نازناوى وه‌رزى ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا بباته‌وه .
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان ، سیروانى نوێ به‌رامبه‌ر سه‌یدسادق وه‌ستاییه‌وه‌و یانه پڕته‌قاڵیه‌كه به ته‌نیا گۆڵێكى دانا مسته‌فا توانى یارییه‌كه بباته‌وه‌و درێژه به پێشه‌نگى خوله‌كه بدات .
سیروانى نوێ به سود وه‌رگرتن له شكستى ئه‌مرۆى هندرێنى ركابه‌رى ، له سێ یارى داهاتووى خوله‌كه ته‌نیا خاڵێكى پێویسته تاوه‌كو به ره‌سمى ببێته پاڵه‌وانى وه‌رزى ئه‌مساڵ .