هەمەڕەنگهەواڵهەواڵی نێوخۆیییاریەکانی تر
هاوكار سالار فیكه‌ى گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتى كیشوه‌رى لێ ده‌دات

سبه‌ى سێشه‌ممه 27-9-2022 پاڵه‌وانێتى ئاسیا بۆ فۆتساڵ له وڵاتى كوه‌یت ده‌ستپێده‌كات و ناوبژیوانێكى نێوده‌وڵه‌تى كوردیش نوێنه‌رى عیراقه بۆ به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه كیشوه‌ریه .
دوێنێ یه‌كشه‌ممه بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا (هاوكار سالار)ناوبژیوانی نێودەوڵەتی كورد تاقیكردنەوەی لیژنه‌ى ناوبژیوانى یه‌كێتییه‌كه‌ى بۆ بەڕێوەبردنى یارییه‌كانى پاڵەوانیتیه‌كه تێپه‌ڕاند.
پاڵەوانێتییەكە تا 8-10-2022 به‌رده‌وام ده‌بێت و شانزه هه‌ڵبژارده به‌شدارى له‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كه‌ن .
هاوكار سالار، ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى یارى فۆتساڵه‌و پێشتر چه‌ندین پاڵه‌وانێتی كیشوه‌رى و نێوده‌وڵه‌تى به سه‌ركه‌وتووى به‌رێوه‌بردووه .
سپۆرت میدیا- تایبه‌ت