هاوپۆلنه‌كراو

یانە ئەوروپیەکان یاخود سعودیەکان

هاوڕێ شه‌ریف

تۆپی پێ ئەو وەرزشە جیهانییە کە زۆرترین هەواداری و بینەری هەیە لەسەرتاسەری جیهاندا و زۆرترین پاره‌ى تایبەتی بۆ خەرج دەکرێت بەتایبەت بە وڵاتە ئەوروپیەکان.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا وڵاتى قه‌ته‌ر دەرگای کردنەوەی کڕینی یاریزانانی بەناوبانگی جیهانی کردوەوە تارەدایەک ئەو یاریزانانەی کە لە خولە ئەوروپیەکان تەمەنێکیان بەڕێکردووە دواجار هەوڵی یانەیەکیان دەدا ئاست ناوەندیان هەبوو وەک خولی ژاپۆن و قه‌ته‌ر بۆ بەردەوام بوون لە یاریکردن تا کۆتا ژیانی وەر.

زشیان ئەوە بوو قه‌ته‌ر توانی بەکڕینی چەند یانەیەکی جیهانی وەرزش تۆپی پێ لە ووڵاتەکەی ڕێک بخات و لەو ڕێگەیەوە توانای بۆیەکەم جار لە هەموو وڵاتانى عەرەبی جامی جیهانی تۆپی پێ لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕێک بخات و سەرکەوتنی بەرچاوی لە بەڕێوەبردنی مۆندیال هەبوو .

ئەمە وایکرد کە شانشنی سعودیە بیر لە گەورەیی تۆپی پێ بکاتەوە و بەم دوایانە باشترین یاریزانی تۆپی پێ گواستەوە بۆ یەکێک لە یانەکانی سعودیە ئەویش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو کە ناوبانگی ئەو یانەیەی بەرزکردوە و بینەرو هاندەری زیاتری پەیداکرد دەبین و دەبیستین کە ڕۆژانە سەرمایە زەبەلاحەکانی سعودییە چاویان لە بڕیوەتە یاریزانە باشەکانی ئەوروپاو کێ بڕکێ دەکەن بۆ بەدەست هێنانیان.

دەبێ بڵێن تۆپی پێ جیهان سەرمایە بەئاراستەیەک دەگۆرێ چاوەڕواندەکرێت کە وڵاتانی دیکەی عەرەبی هەمان ڕیچکەی قه‌ته‌ر و سعودیە بگرنە بەر بۆ قازانجی مادی و هەژموونى ئەو وڵاتانە لە سەر ئاستی جیهان.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button