كاڵى كامه‌ران به شمشێره‌كه‌ى ده‌یه‌وێت ببێته پاڵه‌وانێكى دیار
كاڵێ كامه‌ران جه‌مال ؛ یه‌كێكه له‌و وه‌رزشكارانه‌ى له یارییه‌كى ده‌گمه‌ن ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه‌و خاوه‌نى ئه‌نجامێكى به‌رزه له پاڵه‌وانێتییه‌كان ئه‌ویش یارى شمشێر بازیه .
كاڵێ لەدایكبووی ١٩٩٦ـه و سەرەتای وەرزش كردنى دەگەرێتەوە كاتی مناڵی كە بەژداری چالاكیاكانی خوێندنگاكانى دەكرد.
كاڵێ تایبه‌ت به سپۆرت میدیاى وت لە كۆتاییەكانی ٢٠٠٧ وە دەستم بە وەرزشی شمشێربازی كردووە وە بەشداری زۆرترین پالەوانێتیم كردوە لە یاریە دۆستانەكانیش یٔامادەبووم وە یٔەنجامی باشم بەدەست ھێناوە وەك پاڵەوانێتی یانەكانی كوردستان كە پلەی دووەمم ده‌سته‌به‌ر كرد .
كاڵێ ده‌ڵێت؛ خەونی ھەموو وەرزشكارێكە كە وەرزش جێگەی بایەخ بێت بۆ ھەمووان گرنگی پێ بدرێت كچانیش یٔاستیان بەرەوپێشچونی پێوە دیارە لە كۆمەلگادا
.
ئه‌و یاریزانه‌ى شمشێربازى ده‌ڵێت به‌ده‌ر له وهرزشهكهى ئێستام لە ٢٠١٥ وە ڕاھێنەری لەشجوانیم وبروانامەی نێودەولەتیم لەو بوارەدا ھەیە.
كاڵێ پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی سلێمانی تەواو كردوە وە یٔێستەش خوێندكاری قوناغی چواری كۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشیەكانی زانكۆى ھەڵەبجەیه .
دیدار -دڵشاد جه‌مال