هەواڵهەواڵی نێوخۆییوەرزشەکانی تر

یه‌كێتیی رێزى له‌ سه‌رهه‌نگ موحسین گرت

پاڵپشتی وەرزش و وەرزشکارانی کوردستان و هەولێر بووە

رۆژى یەکشەممە 6-8-2023 هەڤاڵ( ڕێباز شەهید شیرۆ) لێپرسراوی بەشی وەرزشی مەڵبەند 3 هەولێر بە هاوڕێیەتی لەگەڵ هەریەک لە هەڤاڵان (بەژدار ملا سلیمان) لێپرسراوی کۆمیتەی 6 و مامۆستا (سەردار یاسین) سەردانی کاپتن (سەرهەنگ موحسین ) یان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی ئەمانەی بەغداد بۆ خولی نایابی عێراق.

هەر لەو سەردانەدا هەڤاڵان دەستخۆشی و پشتیوانی حزبی شەهیدان و مەڵبەندیان بۆ کاپتن دووپاتکردەوە، رایانگەیاند جێگەی شانازییە کوڕە کوردی شاری هەولێر و کوردستان ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەش کردووە بۆ سەرخستنی یانەکەی کە ئەمانەی بەغداد بۆ خولی پلە نایابی عێراق.

ئەوەی شایانی باسە یاریزان و گۆلچی بەناوبانگی کوردستان لەخولی یانە پاڵەوانەکانی کوردستان و عێراق رۆلی گەورەی گێڕاوە و لە چەندین جار بانگێشتی هەلبژاردەی عیراق کراوە.

 


لەکۆتایدا یاریزان و کۆڵچی ناوبرا سوپاس و دەسخۆشی لەبەشی وەرزشی مەڵبەندی ٣ـی هەولێر کرد و رایگەیاند هەمیشە پاڵپشتی وەرزش و وەرزشکارانی کوردستان و هەولێر بووە.

ڕاگەیاندی بەشی وەرزشی مەڵبەندی سێ

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button