نه‌ورۆز به‌شداری پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عه‌ره‌ب ده‌كات
تیپى پایسكیلسوارى كچانى یانه‌ى نه‌ورۆز له شارى لازیقیه‌ى وڵاتى سوریا به‌شدارى له پاڵه‌وانێتیی یانه‌كانى عه‌ره‌ب ده‌كات.
تیپه‌كه ماوه‌ى مانگێك زیاتره به چڕى مه‌شقه‌كانى بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یه‌وێت وه‌ك ته‌نیا نوێنه‌رێكى عیراق له‌سه‌ر ئاستى كچان ئه‌نجامێكى شایسته له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا بنووسێته‌وه.
پایسكیلسوارى نه‌ورۆز ماوه‌ى 12 ساڵه پاڵه‌وانی یانه‌كانى عیراقه، و به‌شى زۆرى یاریزانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عیراقیش له یاریزانانى یانه‌ى نه‌ورۆز پێكهاتوون.
بڕیاربوو كچانى یانه‌ى برایه‌تیش له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌شدارى بكه‌ن به‌ڵام یانه‌كه‌ى شارى هه‌ولێر به بڕیارێكى ده‌سته‌ى كارگێرى بڕیارى به‌شدارینه‌كردنیان دا.
له‌سه‌ر ئاستى كوڕانیش بۆ پاڵه‌وانێتیی عه‌ره‌ب، یانه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و سناعه به‌شدارده‌بن كه ئه‌مه‌ى دووه‌میان یاریزانى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق ئه‌یاد محه‌مه‌د یارى بۆ ده‌كات.
پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عه‌ره‌ب له وڵاتى سوریا له رۆژى 26ـى ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
سۆزیار یوسف