ئارام عارف، ئه‌سپه‌كه‌ى سلێمانى
له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ئه‌وه‌ى له یارییه تاكیه‌كان نزیك بووبێت به دیاریكراوى له یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان ، ناوى یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ى هه‌میشه له‌سه‌ر ده‌م بووه ئه‌ویش ئارام عارف .
ئارام عارف كه به یه‌كێك له خێراترین یاریزانه‌كانى مێژووى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق و كوردستان ناوده‌برێت زیاتر به ئارام ئه‌سپه به‌ناوبانگه .
ئارام عارف ، یاریزانێكى دیارى گۆره‌پان و مه‌یدان بوو زیاتر له نه‌وه‌ده‌كان تا سه‌ره‌تاى ساڵانى دوو هه‌زار له یانه‌ى چوارباخى ئه‌وكات ( سیروانى نوێ )ـى ئێستا بوو ، بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ خاوه‌نى ریكۆردى ١٠٠ مه‌تر بوو .
وه‌ك خۆى ده‌گێڕێته‌وه ، هیوایه‌تێكى زۆر سه‌یرى هه‌بوو بۆ یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان ئه‌و پێشتر له‌گه‌ڵ تیپه میلله‌كان بووه ، به‌ڵام له ساڵى ١٩٩٢ په‌یوه‌ندى به یانه‌ى سیروانه‌وه كرد‌و دواتر پاش سێ ساڵ چووه یانه‌ى وه‌رزشی چوارباخه‌وه تاوه‌كو ساڵى ٢٠٠٢ كه ئه‌و كات هه‌ردوو یانه‌ى سیروان و چوارباخ یه‌كیان گرت و بووه سیروانى نوێ ئه‌و وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر ماییه‌وه له یانه‌كه تاوه‌كو ساڵى ٢٠١٤ .
لوتكه‌ى یاریكردنى ئارام عارف له ساڵى ١٩٩٥ بوو كاتێك له راكردنه‌كانى ١٠٠ و ٢٠٠ و ٤٠٠ بووه پاڵه‌وان و ژماره‌كانى ١٠٠ مه‌ترو ٢٠٠ مه‌ترى كرده ناوى خۆى و ژماره‌ى خێراترین راكه‌رى بۆ ماوه‌ى نۆ ساڵ له راكردنى ١٠٠ مه‌تر به ناوى خۆیه‌وه هێشته‌وه .
ئارام عارف له مێژووى راهێنه‌رى نزیكه‌ى ٥٠ یاریزانى بووكى یارییه‌كانى پێگه‌یاندووه ، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له ٥ یاریزانه سه‌رخراون بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و چوونه‌ته پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه .
ئارام عارف له سه‌رده‌مى خۆى و ئێستاشى پێوه‌بێت به ئارام ئه‌سپه ناسراوه ، ئه‌و ده‌ڵێت هه‌رگیز به‌و نازناوه بێزار نابم و بگره شانازیشى پێوه ده‌كه‌م .
ئێستا ئارام عارف له‌گه‌ڵ وه‌رزش هه‌ر به‌رده‌وامه‌و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى وه‌رزشى سه‌رچنارو سه‌رپه‌رشتیارى تیپى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌كه‌یه ، كه نزیكه‌ى ١٢ یاریزانى گۆره‌پان و مه‌یدان له ئاستى تازه‌پێگه‌یشتوان و پێشكه‌وتووان هه‌یه‌و وه‌ك خۆى ده‌ڵێت تاقانه‌ى یانه‌ى شارى سلێمانین تیپى كورانیان هه‌یه‌و بۆ هه‌موو پاڵه‌وانێتییه‌ك ئاماده‌ن .
ئه‌سپه‌كه‌ى سلێمانى ده‌ڵێت، سه‌رده‌مى زێرینى گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستان و شارى سلێمانى تاوه‌كو ساڵى ٢٠٠٧ بوو به لاى منه‌وه چونكه دواى ئه‌وه كۆمه‌ڵێك هاتنه یانه‌كانه‌وه بوونه به‌رپرسن وه‌رزشكار نه‌بوون و ئاگادارى گرنكى یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان نه‌بوون.
دیدار -هه‌رێز جه‌مال