گۆڕەپان و مەیدان

پێشمەرگەی سلێمانی بووە پاڵەوانی کوردستان

لە شاری سلێمانی پاش دوو رۆژ رکابەری، پاڵەوانێتی کراوەی پێشکەوتووانی گۆڕەپان ومەیدانی یانەکانی کوردستان بۆ کچان و کوڕان کۆتایهات و یاریزانانی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر ئاستی تیپ بوونە پاڵەوان.

پاڵەوانێتییەکە بۆ ئاستی کوڕان ١٢ یانە بەشداری کرد، پێشمەرگەی سلێمانی توانی ١٢٠ خاڵ کۆبکاتەوەو پلەی یەکەم دەستەبەر بکات و سیروانی نوێ بە ١١٦ خاڵ پلەی دووەم و خانەقینیش بە ١٠٤ خاڵ سێیەم بوو.

لەسەر ئاستی کچانیش، یاریزانانی پێشمەرگەی سلێمانی ١٤٢ خاڵیان کۆکردەوەو بوونە پاڵەوان، سیروانی نوێش بە ١١٦ خاڵ دووەم و کچانی سەورەش بە ٩٦ خاڵ سێیەم بوو کە لەم ئاستەدا ١٠ یانە بەشدار بوون.

پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵ بوو بەڕێوەنەچوو بوو، لە پاڵەوانێتی ئەمساڵ چەندین ژمارەی پێوانەی شکێندران .

سلێمانی- هەرێز جەمال

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button