هاوپۆلنه‌كراو

ئەمریکای لاتین و کۆڵۆمبیا، ڕۆژنامەنوسانی کوردستان دەکەنە ئەندامی ئای پی ئێس

لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی ئای پێ ئێس، شاندی سەندیکای رۆژنامەنوسانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێز کارلۆس خولیۆ کاستێلانۆس رینکۆن، سەرۆکی سەندیکای ئای پێ ئێس لە هەموو ئەمریکای لاتین و کۆڵۆمبیا کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا دارەوان حاجی حامید نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بە وردی باسی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان هەرێمی کوردستانی کرد و کاروچالاکییەکانی بۆ بەڕێز کارلۆس خستەڕوو، دواتر داوای کرد، کە ئەوان وەک سەرۆکی سەندیکای ئەمریکای لاتین هاوکار و پشتیوانی تەواوی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان بن، کە بەشیکی زۆری ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی بە ئەندام بکرێن لە ئای پێ ئێس.

لەو دیدارەدا، کە بەڕێز فەرهاد ئەکرەم، ئەندامی لیژنەی وەرزشی ئامادەی بوو، بەڕێز کالۆس خۆلیۆ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی، کە بۆ یەکەم جارە توانراوە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنگرەی (٨٤)می ئای پێ ئێس بکات و ئاماژەی بەوەکرد، کە خۆی دەنگیداوە بە نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەمریکای لاتین بۆ ئەوەی سەندیکای هەرێمی کوردستان بەشداربێت لەم کۆنگرەیە.

لە دیدارەکەشدا ئاماژەی بەوەکرد، کە ئێمە دەنگمان دابێت بۆئەوەی ئێوە بەشداربن و بەدڵنیاییەوە پشتوانیشتان دەبین، وتی لەمڕۆوە وەک هەنگاوی سەرەتا ٢٥ ڕۆژنامەنووسانتان لە ڕێگەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی هەرێمی کوردستانەوە دەکەینە ئەندامی ئای پێ ئێس لە بەشی ئەمریکای لاتین ئەم کارتانە پێشکەش بە سەندیکای ڕۆژنامە نوسانی هەرێمی کوردستان دەکەین، هەنگاوەکانی تریش ساڵانە لە ئەمریکای لاتین کۆنفرانسی خۆمان دەبێت بۆ ڕۆژنامەنووسان و هەموو ساڵێک چەند ڕۆژنامەنووسێکی وڵاتانی عەرەبی بانگھێشتی ئەمریکای لاتین دەکەین، بۆ لەمەودوا سەندیکای کوردستانیش بێبەش ناکەین.

لە کۆتایی دیدارەکەدا وێرای دوپاتکردنەوەی پشتگیری بەڕێز کارلۆس، بەڵینیدا لە کاتی پێشکەش کردنی مەلەفی بوون بە ئەندام بوون بۆ سەندیکای هەرێمی کوردستان لە ئای پێ ئێس وەک قارەی ئەمریکای لاتین پشتیوانی ئەم مەلەفە بن و دژی نەوەستنەوە.

لەکۆتایی دیدارەکەدا دارەوان حاجی حامید سوپاسی سەندیکای هەرێمی کوردستانی بە بەڕێزیان ڕاگەیاند.

ڕۆما
۳ ـ تشترینی ۲٠۲۲

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button