خولەکانی تۆپی پێخولەکانی تۆپی پێی نێوخۆییهەواڵی نێوخۆیی

ده‌ربه‌ندیخان و زاخۆو هه‌ندرێن براوه‌ بوون

ئه‌مرۆ چوار یارى له‌ گه‌ڕى یه‌كه‌مى خولى نایابى كوردستان به‌رێوه‌چوون.

له‌سه‌ر یاریگاى خۆى ، سه‌یدسادق میواندارى زاخۆى كردو یانه‌ى میوان توانى به‌ گۆلێكى بێوه‌ڵام له‌ سه‌یدسادق بباته‌وه‌ .

ده‌ربه‌ندیخانیش به‌ بردنه‌وه‌ خوله‌كه‌ى كرده‌وه‌و به‌ دوو گۆڵى بێوه‌ڵام توانى له‌ برایه‌تى پاڵه‌وانى جام و جامى سوپه‌رى وه‌رزى رابردوو بباته‌وه‌ .

هه‌رچى ئارارات بوو میواندارى چوارقوڕنه‌ى تازه‌ میوانى كردو یارییه‌كه‌ش به‌ گۆلێك بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات .

له‌ یارییه‌كى پڕ گۆل ، هه‌ندرێن ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ى نووسیه‌وه‌و ٤-٠ له‌ سۆرانى برده‌وه‌ .

سپۆرت میدیا- تایبه‌ت

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Check Also
Close
Back to top button