چوارقوڕنه دهربهدهرى قهڵادزێ دهبێت
رۆژى یەکشەممە (16-10-2022) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک وسکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :
1- دیاریکردنی رۆژی شەممە 22-10-2022 کاتژمێر 11 ی بەیانی بۆ ئەنجامدانی تیروشکی خولی پلەیەکی کوردستان لەهۆڵی قوتابخانەی ئیشقی برایەتی لەهەولێر .
2- دوای تاوتوێکردن وە بۆ بەرژوەندی پێشوەچوونی زیاتری یاریزانان بڕیاردرا بە گۆڕینی تەمەنی خولەکانی ژێر17 ساڵ و ژێر 20ساڵ بۆ ژێر 18 ساڵ لەدایکبووی (2006-2007 ) و ژێر 20 ساڵ لەدایکبووی (2004-2005 ).
3- دەسنیشانکردنی یاریگای شەهید مامۆستا مەهدی لەشاری قەڵادزێ بۆ یارییەکانی یانەی چوارقوڕنە لەگەڕی دووەم بەدواوە.
4- دیاریکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان.
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان