گۆڵپارێزێكى پێشووى عێراق نزیكه له یانه‌ى نه‌ورۆز
به مه‌به‌ستى تۆكمه‌كردنى پێكهاته‌كه‌ى بۆ قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى كوردستان و پاڵاوتنى خولى پله‌یه‌كى عێراق و جامى عێراق، یانه‌ى نه‌ورۆز نزیكه له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزێكى دیارى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق .
به پێى زانیارییه‌كان ، سه‌گر عه‌جیل گۆڵپارێزى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له ئاستى لاوان و ئۆلۆمپیی له‌شارى سلێمانییه بۆ گفتوگۆى گواستنه‌وه‌ى به‌ره‌و ریزه‌كانى یانه‌ى نه‌ورۆز.
سه‌گر پێشتر له جامى ئاسیاى لاوان له وڵاتى ئیمارات گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بووه‌و به‌هۆى پێكانیشه‌وه له دواساته‌كان نه‌یتوانى به‌شدارى جامى جیهانى لاوان بكات له وڵاتى توركیا .
له سه‌ر ئاستى یانه‌كانیش ، سه‌گر گۆڵپارێزى یانه‌ى سه‌ماوه‌و مینا‌و ئه‌مانه‌ى به‌غدادو جه‌ویه‌و سناعات كاره‌باى بووه .
ئه‌و گۆڵپارێزه له ساڵى ١٩٩٣ له‌دایكبووه‌و به یه‌كێك له گۆَلپارێزه دیاره‌كان له خولى عێراق داده‌نرێت .
سپۆرت میدیا-تایبه‌ت