تۆپی باسکە

خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه‌

لە گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان سبه‌ی ئه‌كاد میوانداری قه‌ڵا ده‌كات
له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان بۆ ساڵی 2022 به‌رده‌وامه‌.

بڕیاره‌ كاتژمێر 3 ی ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 10 ی 11 ی 2022 ، لە میانی بەرێوەچوونی یارییەکانی گەڕی شه‌شه‌مدا، یانه‌ی ئه‌كاد – عه‌نكاوه‌ میوانداری یانه‌ی قه‌ڵا بكات.

ئه‌كاد – عه‌نكاوه‌ له‌ كۆی ئه‌نجامدانی پێنج یاری له‌ ئێستادا له‌ ڕیزیبه‌ندی خولدا خاوه‌ن شه‌ش خاڵه‌، یانه‌ی قه‌ڵاش چوار یاری ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ڕیزبه‌ندی خول خاوه‌ن حه‌وت خاڵه‌.

یانه‌ی زاخۆش به‌ئه‌نجامدانی پێنج گه‌ڕ ، به‌هۆی براوه‌بوونى له‌ته‌واوی یارییه‌كانییدا به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی 2 یاری داهاتووشی نازناوی وه‌رزی 2022 ى خولی نایابی كوردستانی یه‌كلا كرده‌وه‌.
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش به‌شێوازی خول به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت، 21 یاری له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا بەرێوەدەچێت، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.
یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش بریتین له‌:
قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ.

بەرێوەچوونی کارو چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button