خولەکانی تۆپی پێی جیهانیهەواڵی جیهانی
كه‌ریم بنزێیماو ریال جیابوونه‌وه
یارى به درێسى ریال مه‌دریده‌وه ئه‌نجامدا

سپۆرت میدیا
پاش چوارده وه‌رز له یاریكردن، پاشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 6-4-2023 یانه‌ى ریال مه‌درید رۆیشتنى كه‌ریم بنزێماى فه‌ره‌نسى راگه‌یاند .
هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسیه‌كه ساڵى 2009 رووى له ریال مه‌درید كرد ، له ماوه‌ى چوارده ساڵى یاریكردنى توانى 25 نازناو له‌گه‌ڵ میرهنگى بباته‌وه ، 5 جامى ئه‌وروپى ، 5 جامى یانه‌كان ، 4 جامى سوپه‌رى ئه‌وروپى ، 4 خولى ئیسپانیا ، 3جامى ئیسپانیا‌و و4 جامى سوپه‌رى ئیسپانى .
خاوه‌نى تۆپى ئاڵتونى بۆ ئه‌مساڵ 647 یارى به درێسى ریال مه‌دریده‌وه ئه‌نجامداو 353 گۆڵى تۆماركرد بووه دووه‌م گۆڵكارى مێژووى یانه ئیسپانیه‌كه .
بریاره رۆژى سێشه‌ممه‌ش له باره‌گاى یانه‌كه مه‌راسیمى ماڵئاوایی بۆ كه‌ریم ئه‌نجام بدرێت .