به‌خوا وه‌رزشكارى كورد نه‌گبه‌ته

هه‌رێز جه‌مال
كۆرۆنا به ( بوون و نه‌بوونیه‌وه) بووه نیعمه‌تێكى باش بۆ چه‌ندین كایه‌ى ژیان له كوردستان كه ببێته بیانوو تاوه‌كو پینه‌و په‌ڕۆى گهندهڵیهكانیانى پێ بشارنه‌وه‌و شانبه‌شانى حكومه‌ته ٢٩ ساڵییه‌كه‌ى كوردستان درێژه به پرۆسه‌ى خنكاندنى ژیان بده‌ن .
كایه‌ى وه‌رزش كه به‌هۆى نه‌بوونى سیستمێكه‌وه ساڵانه هه‌ر دێت و ده‌ڕوات یه‌كێكه له كایه فشۆڵهكانى ژیان، ئه‌م لایه‌نه گرنگه گرنگه‌ى ژیان له‌م هه‌رێمه بۆ هه‌ندێك بووه به نیعمه‌ت بۆ هه‌ندێكى تر بۆته نه‌گبه‌تى .
ماوه‌ى چوار مانگ زیاتر به حكومى كاره‌كه‌م ئاگادارى ره‌وشى ته‌واوى یاریزانان و یانه‌كان و وه‌رزشم ، ده‌یان یاریزان هه‌بووه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووم تاوه‌كو له رێگه‌ى راگه‌یاندن یان نووسینێكه‌وه یان چوونه نێو بابهتهكان داوایه‌كیان بۆ بكه‌ین تۆزێ ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه‌و تۆزێ له‌و مافه‌ى هه‌یانه بۆیان بگه‌ڕێته‌وه ، ئاخر تۆ دینیتان وه‌رزشكارو یاریزان له وڵاتانى ده‌ره‌وه‌و ته‌نانه‌ت دراوسێش له‌وپه‌ڕى رهفاهیهتن ، ته‌نیا له‌م وێرانه‌یه له تاو قوتى ژیان ، یاریزان پۆلیس و پێشمه‌رگه‌و شۆفێرى ته‌كسى و ده‌لاك و فیته‌رو عه‌ره‌بانه به ده‌ست و له دوكانى شوشه‌وات ئیش ده‌كه‌ن .
من خه‌تاى یانه‌كان ناگرم كه یاریزان ده‌چێته لایان و گرێبه‌ست ده‌كات ، چونكه یاریزانى ئێمه كاتێك مافى ده‌خورێت نازانێت رووبكاته كوێ ، یاریزان هه‌بووه ٢٠٠ ملیۆنى خوراوه هه‌ر لوشكه لوشك و پۆستى فه‌یسبووكى كردووه بێ ئاگا له‌وه‌ى ئه‌و وهرهقهیهى ئیمزاى له‌سه‌ر كردووه له هیچ دادگایه‌ك ئیمزاى له‌سه‌ر نه‌كراوه ، یه‌ك یاریزانى كوردمان نییه راوێژ به یاساناسێك یاخود پارێزه‌رێكى هه‌بێت ، یاریزان هه‌یه یه‌ك بڕگه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ناخوێنێته‌وه دێت ئیمزایه‌ك ده‌كات ده‌ى ئیتر چۆن دێیت سكاڵا ده‌كه‌یت .
ئه‌م قسه‌یه‌ى سه‌ره‌وه بۆ ناوبژیوانان به‌رێزه‌كانیش سه‌د له‌سه‌د راسته تو دینتان ناوبژیوانتان بینیووه به سێ هه‌زار ناوبژیوانى بكات و پاره‌كه‌شى پێ نه‌به‌خشن؟
من نالێم ته‌واوى یانه‌كان خوارو خێچن ، هه‌ندێك یانه به تایبه‌ت له شارى (سلێمانى ) ئاگادارم به زیاده‌وه مووچه‌ى خۆى و گرێبه‌ستى به‌خشیووه به یاریزان ، یاریزان هه‌بووه شه‌قى له تۆپ نه‌داوه پێكانى هه‌بووه گرێبه‌ستى دراوه‌تێ، به پێچه‌وانه‌وه یانه‌ش هه‌بووه خاوه‌نى ده‌یان شوقه‌و مۆڵ و بازاڕ‌و دوكانن ، چاوى بریوه‌ته ٧٥ و ١٠٠ و ١٥٠ هه‌زارى یاریزان و راهێنه‌رو یه‌ك فلسى نه‌داوه .
بۆیه له‌مه‌ودا ده‌بێت ئه‌وانه‌ى باسم كرد ببنه ده‌رسێك هه‌م بۆ راهێنه‌رو هه‌م بۆ یاریزان چى تر به قوڕو ته‌پاڵه گرێبه‌ست نه‌كات و وه‌رزش نه‌كات ، چونكه هه‌ر تووشى ئه‌م شتانه ده‌بێته‌وه ، ده‌بێت لایه‌نێكى حكومه‌ت كه ( نایاته سه‌ر هێڵ) سنوورێك بۆ ئه‌م مناڵ بازارییه دابنێت ، یاریزان و وه‌رزشكارى كورد پێویسته خۆى رێك بخاته‌وه ، عه‌یبه به یاریزانێكى عه‌ره‌بى ناوه‌راست و باشوورى پێ ناكرێت كه زۆرینه‌یان بریكارو پارێزهرو رێگه‌ى یاساییان هه‌یه هێز نییه یه‌ك سه‌نتیان لێ بخوات ، توخوا مهكروزێرهوهو مه‌منوونى كه‌س مه‌به به‌م شێوازه‌ت یارى بۆ بكه‌ى ، تۆ خه‌وتوویت زۆرى یانه‌كان خه‌ریكى بزنس و پاره كۆكردنه‌وه‌ن به ناوى وه‌رزشه‌وه، با چیتر یاریزان و راهێنه‌رى كوردى ئه‌وه‌نده به داماوى نه‌بینین .