وتار

پاره‌خواردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به‌ناوى خولى راهێنه‌رێيتى و ناوبژیوانیه‌وه‌

هه‌رێز جه‌مال

ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ له‌ پاى نه‌بوونى هیچ یاسایه‌ك و به‌رچاوو روونیه‌ك و نه‌بوونى ده‌زگاى وه‌رزشى ، كۆمه‌ڵێك خوارده‌ى بێ ئاگا له‌ وه‌رزش كه‌ به‌ ناوى پسپۆڕو وانه‌بێژو شاره‌زاوه‌ خۆیان نمایش ده‌كه‌ن ، به‌ بێ بوونى هیچ پێوه‌رێك به‌راست و چه‌پ ده‌كه‌ونه‌ كردنه‌وه‌ى خول و به‌ ناوى پێدانى بروانامه‌وه‌ له‌ ژێر سایه‌ى ئه‌و حكومه‌ته‌ى ساڵى سێ مووچه‌ ده‌دات سه‌فته‌یه‌ پاره‌ له‌ گیرفانى منداڵى فه‌قیرو هه‌ژار ده‌سه‌نن .

كردنه‌وه‌ى خولى راهێنه‌رو ناوبژیوانى و فێركارى وه‌رزشى له‌م دواییانه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گاڵته‌جارییه‌ باوه‌كانى وه‌رزش ، به‌داخیشه‌وه‌ ئه‌گه‌رچى كه‌مێك ئه‌و دیارده‌یه‌ وه‌ك جاران نه‌ماوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ یارى له‌شجوانى به‌ڵام له‌ یارییه‌ تاكیه‌كان به‌م دوایانه‌ش ماشه‌ڵا برۆره‌ شه‌قامى مه‌وله‌ىله‌ سلێمانى و ئیسكان له‌ هه‌ولێر شانت له‌ شانى راهێنه‌رو ناوبژیوانى بروانامه‌ى سی و بى ده‌خشێت و بێ ئه‌وه‌ى ئه‌م بروانامانه‌ یه‌ك سوودیان هه‌بێت ته‌نیا سوودى ئه‌وه‌ نه‌بێت كابرا كه‌ وه‌ریگرتووه‌ وێنه‌یه‌كى پێوه‌ گرتووه‌و له‌ فه‌یسبووك دایناوه‌ ، قسه‌ى كه‌مێكیانم نییه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند یانه‌یه‌ك به‌رده‌وام و به‌ تواناى خۆیان كار به‌و بروانامه‌یه‌ ده‌كه‌ن .

ته‌حه‌دا ده‌كه‌م له‌ سلێمانى ئه‌م ساڵه‌ به‌هه‌مووى دوو مانگ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ نه‌بووبێت ئێمه‌ ئه‌و هه‌موو راهێنه‌ره‌مان بۆچیه‌ خوا به‌خوا له‌ سلێمانى نزیكه‌ى ١٠٠٠ كه‌س بروانامه‌ى راهێنه‌رى هه‌یه‌ به‌ هه‌مووى ٢٠ـى له‌ هۆڵه‌كان نین و ئه‌وانه‌ى تریش ئێسته‌ په‌نجه‌ى په‌شیمانى ده‌گه‌زن كه‌ ئه‌م شه‌هاده‌یان بۆ ده‌ركرد ، باسى هۆڵه‌كانى مه‌له‌وانى ناكه‌م كه‌ به‌ هه‌موو كوردستان بگه‌ڕێ دوو راهێنه‌رى به‌تواناى مه‌له‌وانى نادۆزیته‌وه‌ كه‌چى چزار فه‌سڵه‌ به‌ پاره‌یه‌ك كه‌ خوا ده‌زانێت له‌ نێوان خاوه‌ن خول و لایه‌نى رێپێده‌ر چۆن به‌ش ده‌كرێت خول ده‌كرێته‌وه‌ .

واز له‌ خولى راهێنه‌رى تۆپى پێ بهێنن كه‌ ٣٠ كه‌س به‌شدارى بكات هه‌ر ٣٠ـى مسۆگه‌ر ده‌رچووه‌و كاغه‌زه‌كه‌ى پێدراوه‌ ، كه‌ به‌ پێى رێساكانى یه‌كێتیی تۆپى پێى ئاسیا ئه‌و كاره‌ساته‌ رێگه‌ى پێنه‌دراوه‌ .

من وام لێهاتووه‌ گومان له‌ هه‌موو شتێكى وه‌رزشى ئه‌م وڵاته‌ ده‌كه‌م ، لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارو حكومه‌ت كه‌ له‌ جێگه‌ى نه‌بوون ئاگادارى ئه‌م كاره‌ساتانه‌ن ئیتر چۆن رێگه‌ به‌ كردنه‌وه‌و گیرفان بڕینى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن ، كه‌ ره‌نگه‌ به‌ كرێكارى باوكیان یان ده‌ستهاتى كۆكراوه‌ى مانگانه‌ى كۆیكردبێته‌وه‌ ، بۆیه‌ له‌م كاته‌ ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه‌ بزانن كه‌ كه‌س به‌شدارى ئه‌و جۆره‌ خولانه‌ نه‌كات به‌ تایبه‌ت له‌م قه‌یران و بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌ كه‌ له‌ خولى پاره‌خواردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به‌ناوى خولى راهێنه‌رى و ناوبژیوانیه‌وه‌ هیچى تر نییه‌و راگه‌یاندنه‌كانیش باش هۆشیار بن له‌ بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى چالاكى ئه‌م جۆره‌ بازرگانانه‌ى به‌ ناو وه‌رزش .

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button