شۆخان و دێرین له سعودیه‌وه دره‌وشانه‌وه

خولى تۆپى پێى یانه‌كانى سعودیه له‌سه‌ر ئاستى كچان كۆتایهات و یانه‌ى نه‌سر توانى به جیاوازى سێ خاڵ له‌گه‌ڵ هیلال پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و نازناوى وه‌رزى ئه‌مساڵ بخاته خه‌زێنه‌ى یانه‌كه‌وه ، ئه‌وه‌ى جیاوازی گه‌وره بوو له‌م خوله‌دا كه 8 یانه به‌شداریان تێدا كرد كه دره‌وشانه‌وه‌ى 2 یاریزانى كورد بوو ئه‌وانیش شۆخان نوره‌دینى یاریزانى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق و دێرین مه‌حمود كه هه‌ردووكیان له ریزه‌كانى هیلالى شین پۆش یارییان ده‌كرد .
شۆخان نوره‌دین، كه نازناوى هالاندى كوردى پێبه‌خشرا ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى سعودیه بووه ئه‌ستێره‌یه‌كى گه‌وره‌و به تۆماركردنى 44 گۆڵ نازناوى گۆڵكارى خوله‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناو توانى ببێته یه‌كێك له ناوه‌گه‌وره‌كانى ئه‌و خوله‌و ئه‌مه‌ش واى له‌و یاریزانه كرد كه چه‌ندین یانه له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌ب و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ش بیر له گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشبه‌ره تۆقێنه‌ره بكه‌نه‌وه، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت پاش ماوه‌یه‌ك پشوودان له‌دواى كۆتایهاتنى خولى سعودى بڕیار له داهاتووى یاریكردنى بدات ئایا ده‌مێنێته‌وه له هیلال و وه‌رزێكى تر‌ى پڕ گۆڵ به‌رێده‌كات یاخود بارگه‌ى به‌ره‌و خولێكى تر‌و تیپێكى نوێ ده‌گوازێته‌وه‌و له‌وێ خۆى ده‌رده‌خات .
شۆخان پێشتر له خولى كوردستان و یانه‌كانى عیراق یاریكردووه، به‌شدارى چه‌ندین پاڵه‌وانێتى كردووه‌و به‌هۆى ئاستبه‌رزى له پاڵه‌وانێتى خۆرئاواى ئاسیا له سعودیه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عیراق و وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى گۆڵكارى پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌گه‌ڵ عیراق بووه جێگه سه‌رنجى یانه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌ب و كه‌نداوو دواتر ئه‌و یاریزانه وه‌ك یه‌كه‌م وێستگه‌ى پیشه‌گه‌رى هیلالى هه‌ڵبژارد .
دێرین مه‌حمود مه‌لا به‌كریش یه‌كێكى تر له‌و یاریزانه كوردانه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عیراق بوو كه وه‌رزى ئه‌مساڵ رووى له یانه‌ى هیلال كرد، له به‌شى زۆرى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه دێرین توانى ئاستێكى به‌رز نمایش بكات و رۆلى گه‌وره‌ى هه‌بوو له جێبه‌جێكردنى چه‌ندین ئاسیست بۆ هاوڕێیانى تیمه‌كه‌ى .
هاوشێوه‌ى شۆخان، دێرینیش ئه‌مساڵ خواستى زۆرى یاریكردنى له یانه‌كانى ده‌ره‌وه بۆ هاتووه بۆیه ئه‌ویش ده‌یه‌وێت پاش كۆتایهاتنى خوله‌كه بڕیارێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات .
له ستادیۆمه‌وه