ڕاپۆرت

كچه‌ ناوبژیوانانى كه‌ركوك له زیادبووندان

کەرکوک، یەکێکە لەو شارانەی ناوبژیوانی ئاست بەرزی لە سەرجەم وەرزشەکاندا ھەیە، به‌ڵام له‌ ماوه‌ى رابردوو له‌ رێگه‌ى خولێكى تیپى پێى پیاوانه‌وه‌ چه‌ندین ناوبژیوانى كچ له‌ كاستى ناوبژیوانى یارییه‌كان به‌دیكراون.

مەروا ساجد، لە دایکبووی ساڵی 2000ـە و لە ئێستادا خوێندکاری کۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشیەکانەو یه‌كێكه‌ له‌و ناوبژیوانانه‌ى به‌شداربووه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنى خولێك كه‌ یانه‌ى نه‌وتى باكوور رێكیخستووه.‌

مەروا جگە لە وەی پاڵەوانی یارییه‌كانى گۆڕەپان و مەیدانه‌ ھاوکات یەکێکە لە داوەرە کچەکانی تۆپی پێ بۆ یاریگای گەورە.

یه‌كێكى تر له‌و كچه‌ ناوبژیوانانه‌ى کە یاریی نێوان شۆڕجە و سەورەى به‌ڕێوه‌برد له‌ خوله‌كه‌ یارى عایشە عاتیفە بوو ، عایشە لە دایکبووی ساڵی 1998ـە و لە خێزانێکی وەرزشیە، دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشیەکانە، باوکیشی داوەری نێودەوڵەتی گۆڕەپان و مەیدانە، بەم کارەش عایشە مێژووی بۆ خۆی نوسیەوە.
ھەنا شاخەوانیش كه‌ لە دایکبووی ساڵی 2002ـە و فێرخوازی کۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشیەکانە، یەکێکی دیکەیە لە داوەرە پلە سێیەکانی تۆپی پێی کەرکوک بۆ یاریگای گەورە، ھاوشێوەی مەروا و عایشەی ھاوڕێی، وەک ناوبژیوانی چوارەم یاریی نێوان لاوانی ھەردوو یانەی نەوتی باکوور و سەورەی بەرێوەبرد.

دەرکەوتنی ئەم سێ کچە داوەرەش بۆ لیژنەی ناوبژیوانانی لقی کەرکوکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دەگەڕێتەوە.

سۆزیار یوسف

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button