نه‌ورۆز سێ خاڵى پێشكه‌ش هانده‌رانى كرد

سپۆرت میدیا
له یه‌كه‌م یارى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق، له‌سه‌ر یاریگاى سلێمانى یانه‌ى نه‌ورۆز سێ خاڵى به‌ده‌ستهێناو له نه‌فتى به‌سره‌ى برده‌وه.
یارییه‌كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به ئاماده‌بوونى هانده‌رێكى زۆر به‌رێوه‌چوو، پاش ئه‌وه‌ى به‌هۆى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى چیمه‌نى یاریگاى سلێمانى نه‌ورۆز دوور له هانده‌رانى یارییه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌مى له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى ئه‌نجامدا.
نه‌ورۆز له تایمى یه‌كه‌م له رێگه‌ى ئۆكۆكۆى نه‌یجیرى گۆلێكى كرد‌و تا كۆتایی یارییه‌كه‌ش به‌و گۆڵه كۆتایهات، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى تیپى میوان زۆربه‌ى كاتى یارییه‌كه به یاریزانێك كه‌متر یاریده‌كرد به‌هۆى كرانه ده‌ره‌وه‌ى یاریزانێكیان به كارتى سوور.

به‌و ئه‌نجامه نه‌ورۆز خاڵه‌كانى به شێوه‌یه‌كى كاتى بووه ٢٥ خاڵ و له خانه‌ى دوانزه‌یه‌مه‌و نه‌فتى به‌سره‌ش به ٢٧ خاڵ له خانه‌ى ده‌یه‌م مایه‌وه .
فۆتۆكان: دانا عوبێد
