دیدارێكى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڵكارى خولى پله‌یه‌كى كوردستان
وه‌رزش له كوردستان نه‌بۆته بژێوى هیچ وه‌رزشكارێك
![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2022/03/image_2022-03-13_212154.png?fit=960%2C640&ssl=1)
به ٢٨ ساڵ ته‌مه‌نه‌وه له نێو یه‌كێك له قورسترین كێبڕكێى خوله‌كانى كوردستان بۆ تۆپى پێ، له خولى پله‌یه‌كى كوردستان ، بووه گۆڵكارى خوله‌كه‌و هه‌ر یارییه‌ك یارى كردبێت ئه‌وا یانه‌ى به‌رامبه‌رى ئه‌گه‌ر حسابى سه‌د له سه‌دیان بۆ تیپه‌كه‌ى كردبێت ، ئه‌وه به جیا حسابێكى سه‌د له‌سه‌دیان بۆ سامان شێرزادى هێرشبه‌رى ناودارى یانه‌ى بازیان كردووه كه ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه ناوێكى دره‌وشاوه‌و دیارى خولى پله‌یه‌ك بوو .
سامان شێرزاد، له ٢٨-٦-١٩٩٤ له قه‌زاى كفرى له‌دایكبووه ، له ساڵى ٢٠١٢ وه له رێگه‌ى تیپه میللیه‌كانه‌وه ئه‌ستێره‌ى دره‌وشانه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت هه‌ر له تیپى شه‌هیدان و برایه‌تى و نۆ ساڵیشه یه‌كێكه له یاریزانه دیاره‌كانى تیپى میللى گه‌رمیان كه یه‌كێكه له ناسراوترین تیپه‌كانى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و كوردستان .
سامان شێرزاد ئه‌مساڵ به درێسى یانه‌ى بازیانه‌وه ١١ گۆڵى كردووه ، به جۆرێك له قۆناغى یه‌كه‌م ، ٢ گۆڵ هه‌ڵه‌بجه، گۆلێك له رزگارى و گۆڵێك له رانیه‌و سلێمانى و سه‌روو گۆلێیش له كۆیه‌و چوارقوڕنه‌و بابانیش و له قۆناغى دووه‌میش سه‌روو گۆڵى له خانه‌قین و سلێمانى و چوارقوڕنه كردووه .
ئه‌و یاریزانه له دیدارێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، ته‌نیا دوو وه‌رز یارى بۆ شاره‌كه‌ى كردووه‌و ئه‌م وه‌رزه‌ش یارى بۆ یانه‌ى بازیان كرد‌و ئه‌و ژماره گۆڵه‌ى له یه‌كێك له قورسترین وه‌رزه‌كان تۆماركرد .
وه‌رزش له كوردستان نه‌بۆته بژێوى هیچ وه‌رزشكارێك ئه‌وه‌تا پیشه‌ى ئه‌و یاریزانه له بنه‌ره‌تدا وه‌ستایه‌كى ناوازه‌ى دیواره‌و له ده‌ره‌وه‌ش له برى گۆڵ نه‌خشاندن دیواى باڵه‌خانه‌كانمان بۆ ده‌چنێت .
ئه‌و وتى ده‌خوازم وه‌ك هه‌ر وه‌رزشكارێك كه هه‌میشه له بۆچوونى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاواتهكانێتى منیش به‌و ئاواتانه‌م بگه‌م و داهاتووش بریار ده‌دات كه چى ده‌بێت چاره‌نووسى .
سامان شێرزاد سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه له‌م وه‌رزه پاڵپشتى بوون و بوونى ئه‌و پاڵپشتهیهشى به فاكته‌رێكى گه‌وره زانى بۆ درهوشانهى ناوى .
دیدار ؛ هەرێز جەمال